زەکیە ئالکان (١٩٧٠ لە دێرسم - ٢١ی ئازاری ١٩٩٠ لە ئامەد) ژنێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و خوێندکاری پزیشکی لە زانکۆی دیجلە بوو لە ئامەد کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە قێخەکردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن حکوومەتی تورکیا، لەسەر شوورا مێژوویییەکەی شاری ئامەد ئاگر بە جەستەی خۆی دا و گیانی خۆی بەخت کرد. لە زەکیە ئالکان وەکوو یەکێک لە ھێما ئێعترازییەکان لە چاندی کوردی و یەکێک لە ھێما سیاسییەکانی نەورۆز لەنێو کوردەکان یاد دەکرێت.[١][٢]

زەکیە ئالکان
Zekiye Alkan
لەدایکبوون١٩٧٠
مەرگ٢١ی ئازاری ١٩٩٠
ھۆکاری مەرگخۆئاگردانەوە
خوێندنگەزانکۆی دیجلە
پیشەخوێندکاری پزیشکی

عیسمەت ئالکان دایکی زەکیە ئالکان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەھۆی جەڵدەی دڵ لە نەخۆشخانەیەک لە ئیزمیر کۆچی دوایی کردی و پرسەکەی لە جەمخانەی نارلیدەرە بەڕێوەچوو و لە گۆڕستانی نارلیدەرەیش بە خاک سپێردرا.[٣]

وتارە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری