زەوییە پیسەکان (بە ئینگلیزی: Dirty Lands) فیلمێکی کوردییە، لە دەر‌ھێنانی ھاوبەشی ئاڵا ھۆشیار و ڕەزا عەلایی[١]؛ لە سلێمانی و گەرمیان وێنەی گیراوە؛ فیلمەکە لەلایەن کەناڵ پڵەس و ئارتێ وەرگیراوە و بەشداریی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی فیلمی کان دەکات[٢] و ھەروەھا لە بەشی پێشبڕکێی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆکیش بەشدار بووە.[٣]ھەڵۆ ڕەمشتی، ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە کە خۆیشی پێشمەرگە بووە و لە شەڕدا دەستێکی لە دەست داوە، ساڵی ٢٠٢١ لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک بوو بە براوەی خەڵاتی تایبەتیی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی زەوییە پیسەکان[٤][٥].

زەوییە پیسەکان
دەرھێنەر
بەرھەمھێنەرمارگۆ سینەما
چەشنی فیلم
  • بەڵگەفیلمی درامی
  • بەڵگەفیلمی خەیاڵی
کاست
وێنەگری سینەماییکرمانج ھۆشیار
ماوەی فیلم٧١ خولەک
زمانکوردی
تێچوون٣٧٬٨٦٠٬٠٠٠ دینار

چیرۆک دەستکاری

ھەڵۆ، پێشمەرگەیەکی شەڕی داعش، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مینێک دەستێکی دەپەڕێت، دوای شەڕ کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کێشەگەلێک دەبێتەوە؛ فیلمەکە نوێنەرایەتیی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە دوای شەڕ کۆمەڵگە و دەسەڵات وەخۆیان ناگرنەوە و خۆیشیان ناتوانن پەیوەندییە ئاساییەکانی پێشتر دروست بکەنەوە. کاراکتەر و بەشێک لە ڕووداوەکانی نێو فیلمەکە ڕاستەقینەن.[٦] [٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "فیلمێک لەبارەی ژیانی پێشمەرگەیەک بەشداری فیستیڤاڵی فیلمی کان دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-11-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "فیلمێکی کوردی بەشداری فیستیڤاڵی کان دەکات". bmctv.krd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-22.
  3. ^ "شوان عەتوف بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی دھۆک دەکات – کوردی – RojNews.News". Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "SPOTLIGHT". DuhokIFF2021 (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "DiyarName.Com". diyarname.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "زەوییە پیسەکان، دەچێتە فێستیڤاڵی کان". بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-22. ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ بەرنامەی پلیکان، ئاڵا ھۆشیار، ١٧ی ئابی ٢٠٢١