قامچیدارەکان (بەئینگلیزی: Zoomastigina) قامچییەک یان کۆمەڵە قامچییەکییان ھەیە، کە پێکھاتووی شێوە زیادەی درێژن، بۆ جووڵە بەکاردێت. جووڵەی قامچیی (شەپۆلییە) پاڵ بە زیندەوەرەکەوە دەنێت یان بەرەو ئاوەکەی ڕادەکێشێت. زۆر لە قامچیدارەکان لە ئاوی دەریاچە و گۆماوەکاندا دەژین ھەندێک لە قامچیدارەکان مشەخۆرن و دەبنە ھۆی نەخۆشیی، وەک تریپانۆسۆما کە دەبێتە ھۆی خەوەنەخۆشیی ئەفریقیی کە مێشی تسی تسی دەیگوێزێتەوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٦)