زوبێر ساڵح (لە دایکبووی ١٩٦٥، حەسەکە)[١] گۆرانیبێژی کوردە. خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانە، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠ لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە.[٢] لە ساڵی ١٩٧٩ یەکەم گۆرانی لەسەر مەلا مستەفا تۆماردەکات و دەبێتە یەکەم بەرھەمی زوبێر.[١] لە ساڵی ١٩٨٨، بەوتنی گۆرانی (سەباح خێر) ناوبانگی پەیداکرد، کە شیعرێکی مەلای جزیرییە.[٣]

زوبێر شیعرەکانی مەلای جزیری، جگەرخوێن و سەیدایێ تیرێژ کردۆتە گۆرانی.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری