زنجیرەی ئەنیمەیشن کۆمەڵێک بەرھەمی ئەنیمەیشنە لە کۆمەڵە ئەنیمەیشنێکی ھاوبەشدا کە بەزۆری پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە. ئەڵقەکانی زنجیرە ئەنیمەیشنێک بە شێوەیەکی گشتی دەبێ ھەمان کارەکتەری سەرەکی و ھەندێک کارەکتەری لاوەکی جیاواز و بابەتێکی سەرەکی ھاوبەشیان ھەبێت. زنجیرە ئەنیمەیشنێک دەتوانێت ژمارەیەکی سنووردار لە ئەڵقەی پێشوەختە دیاریکراو لەخۆبگرێت، وەک زنجیرەیەکی بچووک، کە کۆتایییەکی دیاریکراو یان کۆتایی کراوەی ھەبێت. زنجیرە ئەنیمەیشنێک دەتوانرێت لە تەلەڤیزیۆن و سینەما و سینەمای ماڵەوە یان ئینتەرنێت پەخش بکرێت. زنجیرە ئەنیمەیشنەکان وەک فیلمە ئەنیمەیشنەکان دەتوانن جۆری جیاوازی چەشن بن و ھەروەھا بینەریان ھەبێت (لە پیاوەوە تا ژن یان لە منداڵەوە تا گەورە).

بۆ نموونە لۆگۆی زنجیرە ئەنیمەیشنی دڵی شێرەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری