زمان ماسکولکەیەکی هایدرۆستاتییە (ماسولکەی هایدرۆستاتی) لە ناوی دەمی گیانەوەراندا بە تایبەت مۆرەغەداران. زمان لە دەستەیەک لە ماسوولکە شانەییەکان (Muscular tissue) پێهاتووە کە یارمەتی جوون و هەڵتاواندی[١] خواردنەکان ئەکات.

زمانی مرۆڤ
ژێر زمانی مرۆڤ

زمان بە هۆی هەبوونی پرزگەلێک[٢] لەسەری، تەنیا ئەندامێ چێشتنو تامکردنە لە جەستەدا. هەروەها یارمەتیمان ئەدات کاتی قسەکردن بەهاتووچۆ پێکردنی جۆراوجۆر، دەنگگەلێکی جۆراوجۆریش سازبکەین. زمان بە هۆی لییکاوی ناودەم دایمە بە تەڕی و کەشدار ئەمێنێتەوە، هەژمارێکی زۆر دەمار (Nerve) و رەگ یارمەتی زمان ئەدەن بۆ جم وجۆڵ کردن.

هەندێک زمان، وەک بەهێزترین ماسولکەی جەستەی مرڤ ناوزەد ئەکەن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ [هەزم کردن، دەناندن، مەهاندن، گفێرین، بگاردن (Digestion) ]
  2. ^ (وردە زۆپی سەر زمان کە ئەرکیان چێشتنی خواردنەکانە)

سەرچاوەکان دەستکاری