زمانى مەراغەيى يان مەراغى بە (کۆدى ئایزو 639-3:vmh) لە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکانە و زياتر لە دێھاتەکانى بنارى ئەلەمووتى پارێزگای قەزوین دا بە يەک شێوەزار ئاخاوتنى پێ دەکرێت. ناوەکە لە ناوى (مەراغە)‌وە نزيکە کە شارێکە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و پێش ھاتنى لێشاوى تورکى ئۆغوز و مەغۆل لە سەدەى سێزدەى زاينى بۆ ئێران، مەراغە و تەورێز و قەزوین بە زمانە ھندۆئێرانيەکان وەکوو کوردى و تاتى دەئاخاوتن. زۆربەى ئەم شێوەزارانە ئێستا لە شوێنە لاپەڕ و ئاستەمەکان دا ماون و نەفەوتاون چونکە دوور بوونە لە کاريگەرى زمانى تورکیی ئازەرى.[١]

لينک دەستکاری