زمانی ئیری (بە ئیری: Gaeilge)، یان گادێلی ئیری، یەکێک لە زمانەکانی گادێلی لە بنەماڵەی زمانەکانی ھیندوئەوروپاییە و زۆرتر لە ئێرلەندا قسەی پێ دەکرێ، ئیری وەکو زمانی نەتەوەیی و فەرمی ئیرلەند، ئیرلەندی باکوور و زمانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەناسرێ.

ئیری نزیکەی ٧٠٫٠٠٠ ئاخێوەری زکماکی ھەیە، ١٤%ـی خەڵکی ئێرلەندا رۆژانە بە بەرنامەکانی ئیری لەڕێی رادیۆوە گوێ دەگرن، لە ئێرلەندای باکوور نزیکەی ١٦٧٫٤٨٧ کەس زمانی ئیری تێ دەگەن.

زاراوەکان دەستکاری

بە گشتی ٣ زاراوەی سەرەکیی ئیری ھەیە: زاراوای پارێزگای مونستێر (Munster) ، کۆنناکت (Connacht)، و ئولستەر (Ulster) ھەروەھا زاراوەیەکیش لە پارێزگای لەنستەر دا لە کۆندا ھەبووە کە ئێستا بوونی نەماوە.

ھەڵسەنگاندن دەستکاری

ئولستەر: Cad é mar atá tú? (چییە ئەمە وەکو تۆ؟)

کۆنناکت: Cén chaoi a bhfuil tú? (بە چ ئاوایی تۆ ھەی؟)

مونستێر: Conas taoi? ya Conas tánn tú? (چۆنی؟)

ئیریی ستاندارد: Conas atá tú? (چۆنی؟)

نموونە دەستکاری

  • Tá leabhar agam. “پەرتووکێکم ھەیە”
  • Tá leabhar agat. “پەرتووکێکت ھەیە”
  • Tá leabhar aige. “پەرتووکێکی ھەیە” (نێر)
  • Tá leabhar aici. “پەرتووکێکی ھەیە” (مێ)
  • Tá leabhar againn. “پەرتووکێکمان ھەیە”
  • Tá leabhar agaibh. “پەرتووکێکتان ھەیە”
  • Tá leabhar acu. "پەرتووکێکیان ھەیە”

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ئیری