زارۆک مێزۆپۆتامیا ئەکادیمی کۆتکراوەکەی دەبێتە زارۆک ما، ناوەندێکی فێرکاریی مۆسیقا بۆ منداڵانە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شاری ئامەدی باکووری کوردستاندا دامەزراوەتەوە.[١]

مێژوو دەستکاری

ھەندێک لە مامۆستایانی مۆسیقای کوردی لە باکووری کوردستاندا ناوەندێکیان دامەزراند بە ناوی کۆنسەرڤاتواری ئارام تیگران. بە دوای ئەوەیکە حکۆمەتی تورکیا لە ئازاری ٢٠١٧دا ئەو ناوەندەی داخست، چەندێک لەو مامۆستایانە لە شاری ئامەد ھەر لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەکادیمیایەکیان بۆ فێرکاریی مۆسیقای کوردی دامەزراند بە ناوی ما کە کورتکراوی مێزۆپۆتامیا ئەکادیمی بوو. دامەزراندنی ناوەندی ما، وەڵامێک بۆ داخستنی کۆنسەرڤاتواری ئارام تیگران بوو. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ بەشێکیش بۆ مۆسیقای منداڵان لەو ناوەندە کرایەوە.[١]

بەپێی یاسای دامەزراوەکە، منداڵان لە زگی دایکدا ھەتا ٥ ساڵی دەتوانن لەو ناوەندەدا فێری مۆسیقا ببن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری