دەوڵەتی سەروەر

(لە دەوڵەتی خاوەن سەروەریەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە سەبارەت بە چەمکی وڵات لە یاسای نێونەتەوەییدا نووسراوە. بۆ واتا گشتییەکەی چەمکی وڵات، وتاری وڵات ببینە.

دەوڵەتی سەروەر یان وڵاتی فەرمانڕەوا یان وڵاتی سەربەخۆ یان وڵاتی حاکم، بە پێ پەیماننامەی مۆنتێ ویدیۆ، ئەو وڵاتەیە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:

  1. ئاپۆرەیەکی ھەمیشەیی،
  2. سەرزەمینێکی دیاریکراو،
  3. حکوومەتێک کە گرێدراوی حکوومەتێکی دیکە نەبێ،
  4. توانای دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتە سەروەرەکانی تردا.[١][٢] وڵات وەکوو کەسایەتییەکی نێونەتەوەیی دەشێت خاوەنی ھەموو ئەو تایبەتمەندییانە بێت. وڵاتی سەروەر سەر بە ھیچ ھێز یان وڵاتێکی تر نییە و بوونیشی گرێدراو بە بوونی ھیچ ھێز یان وڵاتێکی ترەوە نییە.

وتارە پێوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ماڵکم ناتان شاو (Malcolm Nathan Shaw) پرۆفیسۆری یاسای نێونەتەوەیییە. ئەو لە پەرتووکەکەی خۆیدا بە ناوی یاسای نێونەتەوەیی (International law) لە لاپەڕەی ژمارە ١٧٨ وا دەڵێت:

    "... the state as an international person should possess the following qualifications: (a) a permanent population; (b) a defined territory; (c) government; and (d) capacity to enter into relations with other states."

  2. ^ ئەحمەد شەبانی لە فەرھەنگی «زانستی ڕامیاری»ییەکەیدا دەڵێت:

    "سێ پێناسەی جیاواز بۆ وڵات پێشکەش کراوە: پێناسەی یاسایی، پێناسەی فەلسەفی، و پێناسەی ڕامیاری. لە پێناسە یاسایییەکەیدا، وڵات یەکەیەکە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:
    ١) حەشیمەت، ٢) سەرزەمین، ٣) سەروەری، ٤) حکوومەت."