ئەم وتارە سەبارەت بە واتای گشتیی دەوڵەت نووسراوە. بۆ دەوڵەت وەکوو کەسایەتیی نێونەتەوەیی دەوڵەتی حاکم ببینە.


دەوڵەت (لە عەرەبییەوە: دولة، "دارایی، سامان، ماڵ"؛ وشەی ھاوسەنگی کوردی دووگەل-ە)[١] بریتییە لە دارایی و سامانی سیاسیی خەڵکێکی ڕێکخراو لە ھەرێمێکی دەورگیراودا.[٢] دەوڵەت پلە و پایەی سیاسیی خەڵکە،[٢] جڤاتێکی سیاسیی ڕێکخراوە کە لەژێر سێبەری حکوومەتێکدا دەژی.[٣] لێرەدا، دەوڵەت ھەمان کۆمەڵگەی سیاسی‌ییە کە لەپاڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕادەوەستێت.[٤]

دەوڵەتان بۆیان ھەیە سەروەر بن، واتە بتوانن بەکارگرتنی ھێز بە جۆرێک بۆ خۆیان پاوان بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بوونیان گرێدراوی ھێز یان دەوڵەتێکی تر نەبێ. زۆرێک لە دەوڵەتان دەوڵەتی یەکگرتوون (ئەیالەت و ویلایەت-یشیان پێ دەوترێ) و بەشداریی یەکەیەکی یەکگرتوو دەکەن، وەکوو ئەیالەتەکانی ئەمریکا. ھەندێک لە دەوڵەتانیش پاڵبەستوو بە دەوڵەتانی دەرەکین.

جۆرەکانی دەوڵەت دەستکاری

دەوڵەتگەلی سەروەر دەستکاری

دەوڵەتی سەروەر (Sovereign state) ئەو دەوڵەتەیە کە خاوەنی سەروەری بێ لە ناوەوە و لە دەرەوەی مەڵبەندی خۆیدا و بۆ مانەوەی تەنیا پشت بە خۆی ببەستێ، نە بە ھێز یان دەوڵەتێکی دەرەکی.

دەوڵەتگەلی یەکگرتوو دەستکاری

دەوڵەتی یەکگرتوو (Federated state) کۆمەڵەیەکی ھەرێمی و دەستوورییە کە پارچەیەک لە یەکەی فێدراڵ پێک دێنێ. جیاوازیی ئەم جۆرە دەوڵەتانە لەگەڵ دەوڵەتانی دەسڕۆ لەودایە کە ئەمان بەشێک لە دەسڕۆییی خۆیانیان بەخشیوە بە حکوومەتی فێدراڵ.

دەوڵەتگەلی نەتەوەیی دەستکاری

دەوڵەتی نەتەوەیی (Nation state) ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی نەتەوەیەک پێک ھاتووە.

وتارە پێوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بڕوانە واتاکانی دووگەل و دەوڵەت لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا.
  2. ^ ئ ا کارڵ شمیت، چەمکی سیاسی (The Concept of the Political)، لاپەڕەی ١٩: [١]
  3. ^ لە فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد‌دا وشەی state (= دەوڵەت) وەھا پێناسە کراوە: "an organized political community under one government".
  4. ^ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، بڵاوگەی زانستگای کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ١٢٩.