دەنگی پەنابەر (کۆوار)

دەنگی پەنابەر کۆوارێکە لە ئەڵمانیا لەلایەن ھەندێک کەس کە لە کەمپی پەنابەراندا دەژین بڵاو دەبێتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ یەکەم ژمارەی لێدەرکرا. دەنگی پەنابەر بە چوار زمانی کوردی، تورکی، ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاو بوویەوە. لە سەرەتادا بەشێوەی مانگانە دەردەچوو و پاشان بوو بە وەرزنامە. بە گشتی ١٣ ژمارەی لێ چاپ کراوە. مژار و ناوەڕۆکی کۆوارەکە سەبارەت بە پەنابەرانە.

کۆواری دەنگی پەنابەر و زارۆک

دامەزرێنەر و بەرپرسیاری نووسین، ئیلھان ئەرگینجی لە ناوچەی سەرھەد بووە. کۆمیتەی نووسەران پێکھاتووە لە کوردانی زاراوەکانی کورمانجی و زازاکی (کردکی، کرمانجکی، دملی).

ناوەندی کۆوارەکە لە کەمپێکی پەنابەراندایە لە شاری ئەجکەرموودە لە ناوچەی مێکلنبورگ-فۆرپۆمەرن. ئەجکەرموودە لە نزیک سنووری پۆڵەندایە. کۆوارەکە لە ٣٢ لاپەڕە پێکھاتووە و بە ھاوکاری پەنابەران لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان بڵاو دەبێتەوە.

ھەندێک لە نووسەرانی کۆوارەکە دەستکاری

  • ڕێبەر میالانژ (زازاکی)
  • ئێلخان گمگمی (کورمانجی)
  • کەژاڵ شۆڕش (تورکی، کورمانجی)
  • مامۆستا شەوکەت (کورمانجی)
  • ڕۆژدا دیلان (تورکی، کورمانجی)
  • براھیم ئینجە (تورکی)
  • مراد قلاوز (تورکی)
  • مەندۆ مۆبار (کورمانجی)
  • دەلیل عومەر (زازاکی)
  • مەھمەت چیچەک (تورکی، زازاکی، کورمانجی)
  • بایرام چیچەک (تورکی، زازاکی)
  • ئەحمەد نۆیان (تورکی)
  • موجەدین گوموش (زازاکی)
  • جووما سەردکەیا (تورکی)
  • ئیلھان ئەرگینجی (تورکی، کورمانجی)

سەرچاوەکان دەستکاری