دەریای کاریبی

دەریا

پۆتانەکان: 15°N 75°W / 15°N 75°W / 15; -75

دەریای کاریبی، دەریایەکە لە ناوەندی ناوچەی کاریبی و باشووری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی مێکسیک. ئاوەکەی بەشێکە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک. دەریای کارابی دوورگەی زۆرە و ئەم دوورگانە لەبەر کەش و ھەوایان لە نێوان گەشتیارانی ئەمریکای باکوور داژداری زۆرە. ھەروەھا ئەم دەریایە وەک شوێنێک بۆ گەشتیاری لە جیھاندا بەناوبانگە.[١]

دەریای کاریبی

ڕووبەری دەریای کاریبی نزیکەی ٢،٧٥٤،٠٠٠ کم٢یە. دەریای کاریبی یەکێک لە قووڵترین دەریاکانی جیھانە و قووڵترین شوێنی نزیکەی ٧،٥٠٠ میترە.

ناوەکەی ھۆزێکی سوورپێست بە ناوی «کاریب» لەسەریان ناوە کە پێش گەییشتنی خەڵکی ئورووپا بۆ ئەم ناوچەیە، بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بوون.[٢]

وڵات و ھەرێمەکانی کاریبی دەستکاری

ئەو دوورگە و ھەرێم و وڵاتانەی کە دەریای کاریبی پێیان تێپەر دەبێت ئەمانەن:

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "The Caribbean Sea : Location, Geology, Climate, Size, History, Economy, Islands". www.allthesea.com. Retrieved 2021-05-07. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Tsunamis in the Caribbean? It's Possible. : Oceanus Magazine". web.archive.org. 2018-07-30. Retrieved 2021-05-07.

دەریای کاریبی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.