پۆلیس ڕێکخراوەیەکی دەوڵەتییە بۆ ئاگاداری کردن لە سەلامەتی، تەندروستی و دارایییەکانی خەڵک و پێشگری کردن لە تاوان و ئاڵۆزیی مەدەنی. ئەم ناوە لە وشەی یۆنانی «πόλις» بە مانای شار وەرگیراوە. جگە لە ڕاهێنانی جەستەیی و لەشجوانی و لێهاتوویی پیشەیی وەک زۆرانبازی ئازاد، پێویستە هەموو هێزێکی پۆلیسی خۆبەخش لە بوارەکانی وەک شۆفێری، زانستی کۆمپیوتەر، کارامەیی تەکنیکی و تاکتیکی، چەک، ئەنترۆپۆلۆژی، مافە مەدەنییەکان، تاوانناسی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزی ڕابهێنرێت.