بەخێربێن



ھەنووکە ٢٣ وتار لە دەروازەی پاریس ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتووەتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا (Lutetia)، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نزیکەی ٢٫٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند (کەلتوور) و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھونەری لە وڵاتی فەڕەنسا، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ و لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا. ئابوری پاریس خاوەن گرنگترین ئابورییە لە فرنسا کە لە سالی ٢٠١١ لە پارەی ناوخو گەیشتە (٨٤٥ ملیار دولار) کە بەم پارەیە نابیتە دەولەمەندترین شوین لە فرنسا بەلکو پینجەمین دەولەمەندترین لەسەر زەوی کە ئەم شتە بووە ھۆی ئەوەی پاریس ببیتە بە شیکی گرینگ لە ئابووری سەر زەوی. زانست و زانیاری پاریس خاوەن برزترین ڕیزەی فیرکردنە لەسەر زەوی لە سالی ٢٠٠٩ نزیکەی (%٤٠) لە پاریسییەکان شەھادەی (لیسانس) یان ھەبوو کە گەورەترین شەھادەیە لە فەڕەنسا لە ھەمان کاتدا ڕیزەی ئەو کەسانەی کە شھادەی (دیبلۆم) یان نەبوو کە سێیەمین بەرزترین شەھادەیە لە فەڕەنسا.

وتاری ھەڵبژێردراو

وڵاتی فەڕەنسا وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەورووپای خۆراوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای "سپیی ناوەڕاست" ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی "ئینگلیزی" و دەریای باکور، ھەروەھا لەڕووباری "ڕاین" ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە "شەش لا." فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا، لە سنووری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە". فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری "نەتەوە یەکگرتووەکان" یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی "ئەنجومەنی ئاسایش" کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکان" ەو مافی "ڤیتۆ" ی ھەیە، یەکێکیشە لەو "٩ " وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

زیاتر...

وتار

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری وڵاتی فەڕەنسا یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا وە سەرپەرشتی دەکرێت و یەکێتییەکەش ئەندامە لە یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا، یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ١ی ئایاری ١٩٠٤ بووە لەبەرامبەر ھەلبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ ھەردوو لا کۆتایی ھات وە گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئازەربایجان بووە کە لە ٦ی ئەلوولی ١٩٩٥ بووە بە ئەنجامی دە گۆڵی بێبەرامبەر ھاوکاتیش لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٥یش گەورەترین شکستی نۆش کردووە ئەوکات بە ١٧ گۆڵ بەرامبە ڕبە گۆڵێک بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانماڕک دۆڕا، ھەڵبژارەی تۆپی پێی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٩٨ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا ئەمەش دوای بردنەوە بوو لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەھەمان جامیش لە ساڵی ٢٠٠٦ پلەی دووەمی بەدەستھێناوە

زیاتر...

وتار

ئۆکتاڤ میربۆ ڕۆژنامەنووس نووسەری دراما و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەرەنسی و نووسەرێکی ئەنارکیست بووە و خاوەنی نامەی ڕەخنەگرتنە و ناوبانگی لەئەوروپادا بڵاوبۆتەوە و کارەکانی بۆ ٣٠ زمانی جۆراوجۆری جیھانی وەرگێردراون ، لە قوتابخانەی فانی یەسوعی خوێندوێتی تا تەمەنی گەیشتۆتە ١٥ ساڵان، دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەکانی بۆنابارتیین بەناوی ئەم و ئەوەوە شتی بڵاوکردۆتەوە دواتر بەناوی خۆیەوە گوزارشتی لەبنەماکانی خۆی کردووە. لە دوای ڕوداوەکانی ساڵی ١٨٨٤ بۆ ساڵی ١٨٨٥ ئۆکتاف میربۆ چۆتە نێو ھێڵی ئاژاوەچێکانەوە و بەتوندی دژی بزوتنەوەی دریفۆس وەستاوەتەوە و پێداگری کردووە لەوەی دەبێت ڕۆرشنبیر دووربێت لەڕەوتە حیزبیەکانەوە و وەکو ڕەخنەگرێکی ئەدەبی تێکۆشاوە، لە جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا بەشداری کردووە و دواتر ڕویکردۆتە کاری ڕۆژنامەوانی و لەڕۆژنامەکانی پاریس ووتاری شانۆگەری و ڕەخنەگرتن و سیاسی نووسیوە، ئۆکتاف میربۆ ڕەخنەگرێکی ھونەری گرنگ بووە لەسەر بزوتنەوە داخراوەکان و پێشکەوەکان شتی نووسیوە و ئەکادیمیای کۆنکۆری دامەزراندووە، زیاتر لە دوو ھەزار کورتە چیرۆک و ووتاری نووسیوە سەرەڕای نووسینی ژمارەیەکی زۆر لە شانۆگەری و چیرۆکی درێژ، بەدرێژایی ژیانی بەدەست بێزاریەوە زیاتر...

پانۆرامای ھەڵبژێردراو

مۆزەخانەی ئۆرسای

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان