دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/١٦

سڵاو پێشمەرگەی قارەمانچاکترین ڕۆڵەی کوردستان
کوڕی نەبەزی نیشتمانسڵاو پێشمەرگەی قارەمان
ھەڵۆی خوێناوی سەر بەردانپەرکوری ڕەوەز و زەردان
پڵنگی سەر شاخ و ھەردانپێشمەرگە جوانمێری مەردان
کوڕی کوردی ئازا و دلێرھەستە ڕاپەڕە وەکوو شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێروێران بووە وڵاتی زەنوێر
ھا، بڕوانە ئەو کیژۆڵەبرا گچکەکەی لە کۆڵە
چۆن دژ داماوە لەو چۆڵەچەندە ھەژار و کڵۆڵە
ئەو پیرەمێردی بێ تاوانڕووت و ھەژار و سەرگەردان
سەری ناوەتە سەر بەردانکێ ماڵی لێ کردووە وێران؟
دوژمن ئاغایە لەسەر تۆماڵی تۆ دەخوا بە فیڕۆ
کێ ما نەگا بە مافی خۆ؟ئێمە تا کەی دەستەو ئەژنۆ؟
...
— ھێدی