مەروون ٥ لە ٢٠١١
چەپ بۆ ڕاست: میکی مادن، ئادەم لەڤین، جەیمس ڤاڵێنتاین، جێسی کارمایکڵ،
پیجەی مۆرتن و مات فڵین.

مەروون ٥ - مەروون فایڤ (ئینگلیزی: Maroon 5) گرووپێکی پاپ ڕۆکی ئەمریکییە کە لە لۆس ئانجلەسی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە. لە ئێستادا گرووپەکە پێکھاتووە لە گۆرانیبێژی سەرەکی ئادەم لەڤین، گیتارژەنی سەرەکی جەیمس ڤاڵێنتاین، کیبۆردژەن و گیتارژەنی ڕیتم جێسی کارمایکڵ، بەیسژەن میکی مادن، تەپڵژەن مات فڵین و کیبۆردژەن پیجەی مۆرتن. پێش ئەوەی وەک ئەم گرووپەی ئێستا دابمەزرێن، چوار ئەندامی سەرەکەی گرووپەکە، لاڤین، کارمایکڵ لەگەڵ مادن و دۆسیک گرووپێکیان دروستکرد بە ناوی کاراس فڵاوەرس (کوردی: گوڵەکانی کارا) لە ساڵی ١٩٩٤، کاتێک کە ئەوان ھێشتا لە قوتابخانە بوون. گرووپەکە ئەلبومێکی بڵاوکردەوە بەناوی وی لایک دیگین؟ (کوردی: ئێمە حەزمان لە ھەڵکەندنە؟) دوای ئەوە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی تۆمارکراوەکانی ڕیپرایس و ئەلبومێکیان بڵاوکردەوە بەناوی جیھانی چوارەم لە ساڵی ١٩٩٧. دوای ئەوەی ئەلبومەکە ھیچ سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەھێنا، لە کۆمپانیای تۆمارکردنەکە جوودابوونەوە و دەستیانکرد بە خوێندن لە زانکۆ.
خوێندنەوەی زیاتر...