دەروازە:مافەکانی مرۆڤ/وتاری ھەڵبژێردراو/١

ھێمای یەکسانیی ڕەگەزی
ھێمای یەکسانیی ڕەگەزی

یەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز. ھەروەھا ئەمانەش دەگرێتەوە: بەشداری کردنی ئابووری، بڕیاردان، بایەخدان بە ھەڵسووکەوت، ئاوات و پێویستییە جیاوازەکان بەبێ گوێدان و گەڕانەوە بۆ جۆری ڕەگەز.

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وتاری مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕە ٤٨ ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێت: «یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ھەڵدەستێت بە چەسپاندنی ئەو چەمکەی کە ھەموو مرۆڤەکان، ھەم ژنان و ھەم پیاوان، ئازادن لە گەشە پێ کردنی توانا تایبەتییەکانی خۆیان و بڕیار بدەن بەبێ دیاریکردنی سنوور بۆیان بەپێی ڕای پێشینە، پێشداوەری و لەخۆڕایی بڕیاردان. یەکسانی ڕەگەزی بە واتای ئەوە دێت کە ھەڵسوکەوتی جیاواز، ویست و بەرپرسیاری ژنان و پیاوان ڕەچاو و بەھادار دەکرێت بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی کردن. ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ژن و پیاو ھاوشێوە و چوونیەک بن، بەڵکو نابێت کە مافەکانیان، ئەرکەکانیان و دەرفەتەکانیان بەند بێت لەسەر ئەوەی ئایا بە ژن یان پیاو لە دایکبوون. یەکسانی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ مامەڵەیەکی یەکسانانە بەرامبەر بە ژن و پیاو بەپێی پێویستی ھەر یەکێکیان. وە دەکرێت مامەڵەی یەکسان یان جیاواز لەخۆبگرێت کە بە یەکسان دابنرێت لەڕووی ماف، سوود، ئەرک و دەرفەت».

زیاتر...