بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتیی بەلجیکا ناو دەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە. بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت.[٦] ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆییی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاری کراون. بەلجیکا دەکەوێتە سەر دەریای سەروو، سنووری وشکانیی لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ھۆڵەندا و لوکسەمبورگەوە ھەیە. ڕووبەری بەلجیکا نزیکەی ٣٠.٥٢٨ کیلۆمەتر دووجا دەبێت، لەڕووی گەورەیییەوە ١٣٧ەمین وڵاتی دونیایە.

زیاتر...