بەخێربێن بۆ دەروازەی ئێڤەنێسنس


ئێڤەنێسنس گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە‌، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی فۆڵێن لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. فۆڵێن زیاتر لە ١٧ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی CBS. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

زیاتر لەبارەی ئێڤەنێسنسەوە...

دەروازە:ئێڤەنێسنس/نوێکردنەوەی پەڕە

ژێرپەڕە

ئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی. یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نووسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و «نەمرەکەم» ھەردووکیان نووسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە. دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: ‌«خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت).

زیاتر...

ژێرپەڕە

لی لە فێستیڤاڵی ماکویناریا، ٢٠٠٩

ژێرپەڕە

لەم مانگەدا

ژێرپەڕە

چرپە ونبووەکان (بە ئینگلیزی: Lost Whispers) ئەلبومێکی کۆکراوەی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. ئەم ئەلبومە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٧دا بڵاوکراوەتەوە و ھەموو گۆرانییەکانی ناوی کۆکراوەیەکی گۆرانییە کۆنەکانی ئەلبومەکانی پێشووی گرووپەکە بووە. گۆرانی تەنانەت لە مردندا نوێکراوەتەوە پێش خستنە ناو ئەلبومەکەوە، ئەو گۆرانییە بە ڕەسەنی دانەیەک بووە لە ئەلبومە کۆنەکەی گرووپەکە بە ناوی ئۆریجن.

زیاتر...

ژێرپەڕە

پەڕگە:Evlacrymosa.jpg

لەکریمۆسا گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

زیاتر...

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

ژێرپەڕە

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت



پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان