دێرسم داغ (لەدایکبووی ١٩٩٦ لە بسمل -) سیاسەتوانێکی ژنی کورد ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان و و نوێنەری شاری ئامەد لە ٢٧ەمین پەرلەمانی نەتەوەییی مەزنی تورکیاوەیە.

ژیان دەستکاری

دێرسم داغ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی بسمل لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. بنەماڵەی ١٢ منداڵیان بوو کە دێرسم تەنیا کچە و ١١ برای ھەیە. لە زانکۆی ئارتۆکلۆی مێردین و دپارتەمانی کۆردناسی بڕوانامەی وەرگرتووە. دێڕسم داغ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٨ی تورکیا لە لایەن پارتی دیموکراتی گەلان بوو بە کاندیدا و لە لایەن خەڵکی ئامەد دەنگی ھێناو و بوو بە نوێنەری ئەو شارە لە پەرلەمانی تورکیا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھابەرلەر: ژیاننامەی دێرسم داغ؛ ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩.