دێدپووڵ (فیلم)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
دێدپووڵ فیلمێکی سووپەر پاڵەوانی ئەمریکییە کە لەسەر کەسایەتیی دێدپووڵی ماڕڤڵ کۆمیکس دروستکراوە. ھەروەھا بە ھەشتەم فیلم دادەنرێت لە زنجیرە فیلمی پیاوانی ئێکس. فیلمەکە لە دەرھێنانی تیم میڵەرە و سیناریۆکە لە نووسینی ڕێت ڕیز و پۆڵ وێرنکە، و لە نواندنی ھەر یەکێک لە ئەکتەران ڕایەن ڕێینۆڵدز، مۆرێنا باکارین، ئێد سکرین، تیجەی میڵەر، لێزلی ئوگامز، و جینا کارانۆیە. چیرۆکی فیلمەکە باسی وەید ویڵسن دەکات، کە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی لەسەر دەکرێت توانای لە ڕادەبەدەری بۆ پەیدا دەبێت، دواتر بەدوای ئەو پیاوە دەگەڕێت کە خەریک بوو ژیانی بە کۆتا بھێنێت.
دێدپووڵ | |
---|---|
دەرھێنەر | تیم میڵەر |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
لەسەر بنەمای | کۆمیکەکانی ماڕڤڵ |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | تۆم ھۆڵکنبۆرگ |
وێنەگری سینەمایی | کێن سێنگ |
مۆنتاژ | جولیان کلارک |
بڵاوکردنەوە | ٢١ سێنتیووری فۆکس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٨ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٥٨ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٧٨٣٬٨ ملیۆن دۆلار |
لە شوباتی ٢٠٠٤دا، بیرۆکەی فیلمەکە لەگەڵ کۆمپانیای نیو لاین سینەمادا باس کرابوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم فیلمەکەی کڕییەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستکرا بە نووسینی چیرۆکی فیلمەکە، لە ساڵی ٢٠١١ دەرھێنەر تیم میڵەر دیاریکرا بۆ دەرھێنانی فیلمەکە. کاری وێنەگەرتنی فیلمەکە لە ڤانکووڤەر، کەنەدا دەستیپێکردن لە مانگی ئازار تا مانگی ئایار بەردەوام بوو.
کورتەی چیرۆک دەستکاری
کارمەندێکی پێشووی بەکرێگیراوی ھێزە تایبەتییەکان دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوەیەکی توندەوە کە ھێزێکی خێرای چاکبوونەوەی پێدەبەخشێت، و خۆی دەگۆڕێت بە دێدپووڵ.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Deadpool (15)". British Board of Film Classification. January 31, 2016. Retrieved January 31, 2016.
{{cite web}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێدپووڵ (فیلم) تێدایە. |