دۆنا تارت

نووسەرێکی ئەمریکی

دۆنا تارت (بە ئینگلیزی: Dona Tartt؛ لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٣) ڕۆماننووس و وتارنووسێکی ئەمریکییە. چەند ڕۆمانێکی بڵاو کردووەتەوە: مێژووی نھێنی (١٩٩٢)، ھاوڕێی بچووک (٢٠٠٢)، و سەیرەی زێڕین (٢٠١٣). کۆواری تایم لە ٢٠١٤دا، بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیھان ناوی بردووە.[٢]

دۆنا تارت
دۆنا لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆمای ٢٠١٥
لەدایکبوون (١٩٦٣-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٣
گرینوود، میسیسیپی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەنووسەر
دەرچووی زانکۆیکۆلێژی بێنینگتن
ماوە١٩٩٢–ئێستا
جووڵانەوەی ئەدەبىڕۆمانتیزمی نوێ
کارە بەرچاوەکانمێژووی نھێنی (١٩٩٢)
ھاوڕێی بچووک (٢٠٠٢)
سیرەی زێڕین (٢٠١٣)

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

دۆنا تارت لە گرینوود، میسیسیپی، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دایک بووە. لە شارۆچکەی گرێنەیدا گەورە بووە. باوکی، دۆن تارت، مۆسیقاژەنێکی ڕۆکابیلی بوو؛ و دایکی، تایلۆر، سکرتێر بوو.[٣][٤][٥] دایک و باوکی خوێنەر بوون و دایکی لە کاتی لێخوڕیدا کتێبی دەخوێندەوە.[٦] دوو خوشکی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Donna Tartt". Front Row. 4 November 2013. BBC Radio 4. Retrieved 4 November 2013.
  2. ^ Patchett, Ann (2014-04-23). "Donna Tartt: The World's 100 Most Influential People". TIME.com. Retrieved 2023-12-03.
  3. ^ Nast, Condé (2014-06-02). "Introducing Donna Tartt". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.
  4. ^ Ybarra, Michael J. (2002-12-08). "Famous and yet unknown". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.
  5. ^ "The Goldfinch author Donna Tartt: 'If I'm not working, I'm not happy'". gulfnews.com (بە ئینگلیزی). 2013-12-26. Retrieved 2023-12-03.
  6. ^ Dazed (2017-11-14). "Your guide to mysterious literary genius Donna Tartt". Dazed (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری