دڵ

یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە

دڵ (بە ئینگلیزی: Heart) ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک. دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسکه کۆڵه‌ی نێوان سییه‌کانه‌وه، که پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێک لووله‌ی خوێن.

دڵ
وردەکارییەکان
کۆئەندامکۆئەندامی سووڕان
ناسێنەرەکان
لاتینیkardia
MeSHD٠٠٦٣٢١
TA98A12.1.00.001
TA2٣٩٣٢
وێنەی سێ ڕەھەندی کوتانی دڵ

پێکهاته‌ی دڵ دەستکاری

په‌رده‌یه‌کی دوو توێی به‌تین که له توره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ(pericardium)، ده‌وری دڵ ده‌دات که شله‌یه‌ک ده‌رده‌دات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڵێکخشاندن له کاتی گرژبوونی دڵدا. دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێکه‌وه که‌ پێی ده‌گوترێت به‌ربه‌ستی دڵ(septum) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ. هه‌ر لایه‌کیش بۆ ژوورێكی سه‌روو كه پێی ده‌گوترێت گوێچکه‌ڵه(atrium). ژوورێکی خواروو که پێی ده‌گوترێت سکۆڵه(ventricle) دابه‌شکراوه. تێکڕای لێدانی دڵ لە مرۆڤێکی پێگەیشتوی ساغ دا نزیکەی (٧٢) لێدانە لە خولەکێکدا.

سەرچاوەکان دەستکاری