دورگەی پشیلەکان(تاشیرۆجیما)دورگەیەکی بچوکە لەشاری ئیشنۆماکی لە ویلایەتی میاگی لە ژاپۆن. لە زەریای هێمن لە نزیک نیمچە دورگەی ئۆشیکا، کە لە باکووری دورگەی ئایجی دایە. دورگەیەکە خەڵک تێیدا [١]نیشتەجێیە ، هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانەکەی کەمە،بەهۆی زۆری پشیلە بێسەرپەرشتەکانەوە بە "دورگەی پشیلە" ناسراوە کە ئەمەش لەئەنجامی بیروباوری دانیشتوانی دورگەکەوەیە کەپێیان وایە خۆراک پێدانی پشیلەکان دەبێتەهۆی سامان و بەختەوەری بۆیان .لە ئێستادا ژمارەی پشیلەکان لە ژمارەی مرۆڤەکان زیاترە لە دورگەکەدا . بەهۆی زۆری پشیلەکانەوە سەگی ماڵی لە دورگەکەدا بەخێو ناکرێت.

دوورگەکە بەسەر دوو بەندەرو گووند دابەشبووە.

پشیلەکانی دورگەی تاشیرۆجیما
دورگەی تاشیرۆجیما

ئودۆماری و نیتۆدا کە دراوسێی دورگەی ئاجی بوون پێشتر سەر بە دوورگەی ئۆشیکا بوون . لە کاتێکدا تاشیرۆجیما بەشێک بووە لە شاری ئیشینۆماکی. لە یەکی نیسانی ٢٠٠٥ ئۆشیکا لەگەڵ ئیشینۆماکی یەکیگرت ، بۆیە ئێسا هەردوو دوورگەکە بەشێکن لە ئیشینۆماکی .

بەو پێیەی 83%ی دانیشتووانەکەی وەک بەساڵاچوو پۆلێنکراون، گوندەکانی دوورگەکە وەک "گوندی کۆتایی" دەستنیشانکراون کە بەو مانایەیە کە لە 50% یان زیاتری دانیشتووان کە تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە، گوندەکانی دوورگەکە وەک "گوندێکی کۆتایی" دەستنیشانکراون مانەوەی گوندەکە لە مەترسیدایە. زۆرینەی ئەو کەسانەی کە لە دوورگەکەدا دەژین،خەریکی ماسیگرتنن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Fugure S9: MIGRATE posterior distributions from the full model for the North-South Island analysis with bidirectional migration (M) showing migration from (A) population 2 (South Island) into population 1 (North Island), and (B) population 1 into population 2". dx.doi.org. Retrieved 2023-12-07.