دلۆڤان ئیدریس بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لە بارزان – مردووی ٢ی نیسانی ٢٠١٨ لە ھەولێر)[١] سیاسەتوانێکی کورد و نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بوو. ئەو کوڕی ئیدریس بارزانی و برای دووانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان بوو. دلۆڤان بارزانی لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ و لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا، بەھۆی جەڵدەی دڵەوە لە شاری ھەولێر کۆچی دواییی کرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دلۆڤان بارزانی. کوردیپێدیا.
  2. ^ دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد. ھەولێر (لە ڕێکەوتی ٢ی نیسانی ٢٠١٨).
  3. ^ دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد. وشە (لە ڕێکەوتی ٢ی نیسانی ٢٠١٨).