درەیکۆ ماڵفۆی

کارەکتەرێکی خەیاڵی لە زنجیرەی ھاری پۆتەر

درەیکۆ لوسیەس ماڵفۆی کارەکتەرێکە لە زنجیرەی ھاری پۆتەری جەی کەی ڕۆولینگ. ئەو خوێندکارە لەھەمان ساڵی ھاری پۆتەر و سەر بە خانەی سلیزەرینە. ئەو زۆرینەی کات لەگەڵ دوو ھاوڕێی، ڤینسێنت کراب و گرێگۆری گۆیڵدایە، کە خۆیان بە لایەنگری دەردەخەن. درەیکۆ بە شەڕفرۆشێکی ترسنۆک باسکراوە کە خەڵک بەکارئەھێنێت و ئازاریان دەدات بۆ دەستکەوتنی ئەوەی کە ئەیەوێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارھێنەرێکی فێڵبازی جادووە. ئەو لەلایەن تۆم فێڵتن بەرجەستە کراوە لە زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر.

درەیکۆ ماڵفۆی
کەسایەتیی ھاری پۆتەر
تۆم فێڵتن وەک درەیکۆ
لە ھاری پۆتەر و زیندانیکراوی ئازکابان
یەکەم دەرکەوتنھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧)
دوایین دەرکەوتنھاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان (٢٠٠٧)
دروستکراوە لەلایەنجەی کەی ڕۆولینگ
بەرجەستەکراوە لەلایەنتۆم فێڵتن
خانەسلیزەرین
زانیاریی ناو-گەردوونی
خێزان
  • لوسیەس ماڵفۆی (باوک)
  • نارسیزا ماڵفۆی (دایک)
ھاوسەرئاستۆریا گرینگڕاس
مناڵەکانسکۆرپیەس ماڵفۆی (کوڕ)
خزمەکان
  • ئاندرۆمیا تۆنکس و بێلاتریکس لێسترەینج (پور)
  • نیمفادۆرا تۆنکس (پورزا)
لەدایکبووی٥ی حوزەیرانی ١٩٨٠

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری