داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠٢٣
٢٠٢٣ دەستکاری
کانوونی یەکەم دەستکاری
- ٨ی کانوونی یەکەم ‒ ئاگر لە باڵەخانەیەکی شاری سۆران کەوتەوە، و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەس.
تشرینی دووەم دەستکاری
- ٢٩ی تشرینی دووەم – وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، ھێنری کیسینجەر لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ١٦ی تشرینی دووەم – پێدرۆ سانچێز دوای پەسەندکردنی یاسای لێبوردن بۆ سەربەخۆییخوازە کەتەلۆنییەکان، وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەڵبژێردرایەوە.
تشرینی یەکەم دەستکاری
- ٧ی تشرینی یەکەم – حەماس ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل و چەکدارەکانی توانییان سنووری ئیسرائیل ببەزێنن و زیاتر لە ٥،٠٠٠ مووشەک ئاڕاستەی ئەم وڵاتە بکەن.
ئەیلوول دەستکاری
- ١٨ی ئەیلوول – لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا دەنیز ھێڤی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بەرامبەر نوێنەرایەتیی کەنەکە لە ھەولێر تیرۆرکرا.
ئاب دەستکاری
- ٣٠ی ئاب – لە گابۆن، عەلی بۆنگۆ دوای ماوەیەکی کەم لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک، بە کودەتایەکی سەربازی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
- ٢٣ی ئاب – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ھەرێمی ئۆبلاستی تڤێری ڕووسیا، یەڤگێنی پریگۆژین سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر و ٩ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.
- ١٨ی ئاب – لە بەڕیتانیا، لوسی لێتبی بەھۆی کوشتنی حەوت کۆرپەلە و ھەوڵدان بۆ کوشتنی شەشدانەی دیکە، سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا.
- مانگی ئاب – گەورەئاگرێک لە ویلایەتی ھاوایی، ئەمریکا سەریھەڵدا، و بەھۆیەوە تا ئێستا ١١٠ کەس مردوون.
تەممووز دەستکاری
- ٢٠ی تەممووز – بەھۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە کۆریای باشوور زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
- ١ی تەممووز – بەھۆی کوژرانی ھەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵە لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە، چەندین خۆپیشاندان و ئاژاوە لەم وڵاتە ڕوویدا.
حوزەیران دەستکاری
- ٢٤ی حوزەیران – لە ڕووسیا، گرووپی ڤاگنەر لە حکوومەت یاخی دەبێت.
- ١٠ی حوزەیران – مانچستەر سیتی لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢-٢٣، نازناوەکەی بەرزکردەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێبەرامبەر لە ئینتەر میلانی بردەوە.
- ٢ی حوزەیران – لە ئەنجامی پێکدادانی سێ شەمەندەفەر لە ویلایەتی ئۆدیشای ھیندستان، زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئایار دەستکاری
- ٢٨ی ئایار – ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەپێی ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، بۆ سێیەمین جار بووە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
- ٦ی ئایار – ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵسی سێیەم، پادشای شانشینی بەڕیتانیا و شاژن کامیلای هاوژینی لە کڵێسای وێستمینیستەر، بەرێوەچوو.
نیسان دەستکاری
- ٢٩ی نیسان – ھادی مەحموود ھونەرمەندی کورد، ناسراو بە عەریف حەمە تاڵ، بەهۆی جەڵتەوە لە نەخۆشخانە شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.
- ٤ی نیسان – فینلاند وەک ٣١ەمین وڵات دەبێتە ئەندامی ناتۆ.
ئازار دەستکاری
- ١٢ی ئازار – ٩٥ەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو.
شوبات دەستکاری
- ٢٨ی شوبات – کەوتنەخوارەوەی شەمەندەفەرێک لە شاری سیسالی لە یۆنان، بەھۆیەوە نزیکەی ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
- ٦ی شوبات – بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە تورکیا و سووریای گرتەوە، و بەھۆیەوە نزیکەی ٤٢ ھەزار کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
کانوونی دووەم دەستکاری
- ٢٥ی کانوونی دووەم – کریس ھیپکینز لە شوێنی جاسیندا ئاردێرن وەک سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند و سەرۆکی پارتی کرێکاران دەستبەکاربوو.
- ١٩ی کانوونی دووەم – ھەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانییەتی کەنداو ٢٥ی بەدەست ھێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ھەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
- ٦ی کانوونی دووەم – ئاھەنگی کردنەوەی جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە، عێراق دەستی پێکرد.