دامەزراوەی میدیایی ئەلسەحاب
دامەزراوەی میدیایی ئەلسەحاب قۆڵی میدیایی ڕێکخراوی قاعیدەیە. یەکەم بەرھەمی لە ساڵی ٢٠٠١ بوو، کە ئادەم یەحیا غەدەن تێدا دەرکەوت.[١] دامەزراوەکە فیلمی بەڵگەنامەیی و ڤیدیۆ و دەنگی سەرکردەکانی قاعیدەی بەرھەمھێناوە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و فایلی دیکە [٢] تەنھا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ٩٧ شریتی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە شەش ھێندە زیادی کرد بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٥.[٢]
دامەزراوەی میدیایی ئەلسەحاب | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ |
وڵات | پاکستان |
شوێنی بارەگاکان | پاکستان |
وێبگە | https://sahabmedia.co/ |
بەستەری وەسفکراو | https://www.memri.org/cjlab/the-rise-and-fall-of-al-qaedas-al-sahab-media-wing-and-its-american-architect، https://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=15583894، https://worldview.stratfor.com/article/sahab-al-qaedas-nebulous-media-branch |
بەرھەمھێنان دەستکاری
ڕێکخراوەکە شێوازی مۆدێرنی بۆ مۆنتاژکردن و فۆتۆگرافی بەکاردەھێنا لە بەرھەمھێنانی ڤیدیۆ کلیپ و فایلەکانی، فایلەکان بە زمانی عەرەبی دەردەکرد و زۆرجار وەرگێڕانی ئینگلیزی یان وەرگێڕانی دیکەی تێدابوو بەپێی ئەو ناوچەیەی کە بڵاودەکرایەوە.
ھەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا پێیان وایە ڕێکخراوەکە لەلایەن ئادەم یەحیا غەدەن بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی ١٩٩٨ ئەمریکای بەجێھێشت و پەیوەندی بە قاعیدە کرد لە پاکستان.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Kohlmann, Evan (May 18, 2008). "Where's the beef? Mystery grows surrounding whereabouts of Adam Gadahn". Counterterrorism Blog. Archived from the original on October 13, 2009. Retrieved 8 May 2012. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ئەرشیڤی وێبی پۆرتوگالی، ئەرشیڤ کراوە
- ^ ئ ا Whitlock, Craig (2008-06-24). "Al-Qaeda's Growing Online Offensive". Washington Post. Archived from the original on 11 أغسطس 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ https://web.archive.org/web/20190412081802/https://abcnews.go.com/WNT/story?id=239727