خێرایی (بە ئینگلیزی: Speed) لە فیزیکدا بریتییە لە ڕادەی گۆڕانی شوێن لە کاتدا. واتە ئەوەی شتێک چەن یەکە شوێنەکەی دەگۆڕدرێ لە یەکەیەکی کاتدا.[١] خێرایی چەندێتییەکی پێوانەییە و ئاڕاستەیەکی تایبەت پیشان نادات. یەکەی ئێس ئایی خێرایی مەتر لە چرکەدایە، کە دەردەخات شتێک چەند مەتر لە ھەر چرکەدا دەپێوێت.[٢] ھاوکێشەی پێناسەی خێرایی بریتییە لە:

کە تێیدا دووری تێپەڕکراو و کاتە.

ناوەندە خێرایی دەستکاری

 

لە فیزیک و میکانیکدا، ناوەندە خێرایی (بە ئینگلیزی: Average velocity) بریتییە لە لادانی گشتی دابەشی کاتی خایەنراوە کە لادانەکە تێیدا بڕاوە بە زمانی بیرکاری بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

 

و خێرایی ساتی، بریتییە لە ڕادەی ناوەندە خێرایی کاتێک   یان خێرایی تەنێک لە ساتێکی دیاریکراودا و دەتوانرێت لە ڕێگەی پێوانی لێژی لێکەوتی چەماوەکە لە خاڵێکی دیاریکراوی ڕێڕەوەکەیدا دیاری بکرێت واتە گرتەی دووری بەپێی کات:

 

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Physics Hypertextbook: Speed & Velocity".
  2. ^ "پێناسەی یەکەکان لە ئێس ئایدا". Archived from the original on 23ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)