خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا

Xwepêşandanên li dijî 2022 dagirkirina Rusya ya Ukrayna

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژی بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد پاش ئەوەی ھێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو وڵاتی ئوکراینا بەمەبەستی چەک دامڵین لەحکومەت. خۆپیشاندانەکان لە چەندین وڵاتی جیھانی درەستی پێکرد و ھاووڵاتیان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ھێرشانە دەربڕی و داوایان کرد لە زووترین کات بووەستێت.

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا
بەشێکە لەھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
دامەزران٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
بابەتی لاوەکیھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
ناکۆکیھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
وڵاتڕووسیا، ئوکراینا
جێڕووسیا، بیلاڕووس
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
ھاشتاگStandWithUkraine، StopPutler، WorldForUkraine
In opposition toھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢

لەناو ڕووسیا دەستکاری

لە ھەفتەکانی پێش دەستپێکردنی شاڵاوەکەی ڕووسیا، ھەنێک نیشانە و ھێمای دژی-جەنگ لە سەنت پیتەرزبورگ بەرز دەبوویەوە. لە سەرەتای شوبات، زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی بەناوبانگی ڕووسی، نووسەران و ئەکادیمیاوانەکان نووسراوێکیان واژوو کرد کە دژایەتی پێشڕەوییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکات[١]

لە ٢٤ی شوبات دوای داگیرکارییە سەربازییەکە، چەندین ئەستێرەی ناسراوی ناو میدیاکانی ڕووسیا، بە ئاشکرا ڕەخنە و دژایەتییان لەسەر جەنگەکە دەربڕی[٢] ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی کۆمەرسانت ئێلینا سکاڵانامەیەکی دژە جەنگی ئامادەکرد کە لەلایەن ٢٥٠ ڕۆژنامەوان واژوو کرا، نووسراوێکی تری دژە جەنگیش بەھەمان شێوە لەلایەن زیاتر لە ٢٥٠ زانستخواز واژووی لەسەر کرا، سێیەم نووسراویش لەلایەن نزیکەی ٢٠٠ فەرمانبەری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و شارەکانی تر واژووی لەسەر کرا.[٣] لە ٢٤ی شوبات لیڤ پۆنۆماریۆڤی چالاکوان لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت دەستی بە سکاڵانامەیەکی دژی جەنگی ڕووسیا کرد، لە کۆتایی ڕۆژەکە ٢٨٩٬٠٠٠ واژووی کۆکردەوە.[٤]

سزای یاسای دەبنەوە، مارینا لیتڤینۆڤیچ لە ئیسنتاگرام داوای خۆپیشاندانی کرد لەسەر شەقەمەکانی ڕووسیا لە ئێوارەی ٢٤ی شوبات،[٥] بەڵام لەلایەن پۆلیس ڕێگری لێکرا کاتێک لە خانووەکەی دەرچوو، ھەرچۆنێک بێت ئەم ئێوارەیە ھەزاران کەس لەسەر شەقامەکان گردبوونەوە لەنێوان شارەکانی ڕووسیا بۆ دژایییەتیکردنی جەنگەی ڕووسیا، و کاریگەرترینان لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ بوو[٦] ھەرچۆنێک بێت بەھۆی ئەمەوە دەستگیرکردنێکی فراوانی لێکەوتووە و زیاتر لە ٩٥٠ کەس لە مۆسکۆ دەستگیرکران[٧][٨]

لەدوای تێپەڕبوونی ڕۆژی دواتر لە ٢٥ی شوبات خۆپیشاندانی زیاتر لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ و شارەکانی تر بەرێوە چوو لە سەنت پیتەرزبورگ سەدان کەسی تر لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، بە وتنی "نەخێر بۆ جەنگ!". میدیای OVD-Info ڕاپۆرتی زیاتر لە ٤٣٧ گردبوونەوەی لە ٢٦ شاری ڕووسیا داوە. لەناویاندا ٢٢٦ لە مۆسکۆ و ١٣٠ لە سەنت پیتەرزبورگ.[٩]

لە دەرەوەی ڕووسیا دەستکاری

لە دەرەوەی ڕووسیاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەندین وڵاتی جیھان بە ڕێوەچوو بەتایبەت لەو شوێن و ناوچانەی کونسڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتی ڕووسیای لێبووە لەوانە:

ھەروەھا لە شارەکانی ئەستەمبوڵ، لوکسەمبورگ، تۆکیۆ و ڤییەنا خۆپیشاندان ئەنجامدرا.[١١][١٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Niko Vorobyov (3 February 2022). "Ukraine crisis: Russia's quiet anti-war movement gets louder". Al Jazeera. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  2. ^ Tristan Bove (24 February 2022). "Russian celebrities risk being banned for life to slam Putin's attack on Ukraine". Fortune. Retrieved 24 February 2022.
  3. ^ Siba Jackson (24 February 2022). "Ukraine: Police arrest more than 1,700 anti-war protesters in Russia as anger erupts over invasion". Sky News. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  4. ^ "Ukraine attack: Hundreds arrested in anti-war protests in Russia". Al-Jazeera. 24 February 2022. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  5. ^ Tristan Bove (24 February 2022). "Russian celebrities risk being banned for life to slam Putin's attack on Ukraine". Fortune. Retrieved 24 February 2022.
  6. ^ Pjotr Sauer; Andrew Roth (24 February 2022). "Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion". The Guardian. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  7. ^ "More than 1,700 people detained in widespread Russian protests against Ukraine invasion". CBC News. 24 February 2022. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  8. ^ Pjotr Sauer; Andrew Roth (24 February 2022). "Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion". The Guardian. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  9. ^ Dasha Litvinova. "Russia arrests hundreds of protesters as anti-war demonstrations grow". Portland Press Herald. Retrieved 25 February 2022.
  10. ^ https://www.cronista.com/informacion-gral/ucranianos-en-argentina-marchan-por-la-paz-en-buenos-aires-frente-a-la-embajada-de-rusia/
  11. ^ "Ukrainian residents in Luxembourg protest Russian attacks". delano.lu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-27.
  12. ^ "Protesters in Australia Condemn Russia's Invasion of Ukraine". VOA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-27.