خولی نایابی کوردستان

خولی تۆپی پێ
(لە خولی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)

خولی نایابی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Preimer League - کوردستان پڕیمەیەڕلیگ) بەرزترین پاڵەوانییەتی وەرزشی یانەکانی تۆپی پێییە لە ھەرێمی کوردستاندا. یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕێکخەرییەتی کە لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا دەستی پێکرد، ١٦ یانە تێیدا بەشداری دەکەن و لە ھەر وەرزێکدا ٢ یانەی خوار خوارەوەی خشتەی ڕیزبەندی دادەبەزن بۆ خولی پلەیەکی کوردستان، پاڵەوانی خولەکە لە ئێستادا یانەی ئاکرێیە بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا توانی ببێت بە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

خوولی نایابی کوردستان
لۆگۆی خولی نایابی کوردستان
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی کوردستان
دامەزراندن٢٠٠٦ (١٨ ساڵ)
ناوچەکوردستان
ژمارەی تیمەکان١٦ تیم
جامی نێوخۆییجامی کوردستان - جامی سووپەری کوردستان
کۆتا پاڵەوانئاکرێ (یەکەمین نازناو)
سەرکەوتووترین یانەیانەی زێرەڤانی (٤ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیwww.kfa.krd/ckb
٢٠٢٣-٢٠٢٤

یانەی وەرزشی زێرەڤانی توانیویەتی چوار جار ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، یەکەمین پاڵەوان یانەی وەرزشی دھۆک بوو

مێژووی سەرھەڵدانی خولی نایابی کوردستان دەستکاری

خولی نایابی کوردستان پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە ڕێکدەخرێت، سەرەتا ئەم خولە لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دەستی پێکرد، بە بەشداری ٣٢ یانە، کە دابەشکران بۆ چوار کۆمەڵە، وە ھەر کۆمەڵەیەک لە ھەشت یانە پێکھاتبوو، چوار یانە لە ھەر کۆمەڵەیەک دابەزی بۆ خولی پلەیەک، واتا ١٦ یانە لە ھەر چوار کۆمەڵەکە، و ١٦ یانەش مایەوە لە خولی نایاب، لە ھەر کۆمەڵەیەک ٢ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، دواتر لە کۆتایی یانەی دھۆك بووە پاڵەوانی یەکەم وەرزی «خولی نایابی کوردستان». یانەی ھەولێریش بووە خاوەنی پلەی دووەم، لە وەرزی دووەمی واتا ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ خولی نایابی کوردستان بە بەشداری ١٦ یانە بەڕێووە چوو ٢ یانەی کۆتایی ڕیزبەندی دابەزین بۆ خولی پلەیەک، لە وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ یانەی بروسک توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی دووەم وەرزی خولی نایابی کوردستان، لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ بە ھەمان سیستەم بەڕێوەچوو کە تێیدا دووبارە یانەی بروسک بۆ دووەمجار لەسەر یەک بووە پاڵەوانی بە کۆکردنەوەی ٦١ خاڵ و بە جیاوازی ٨ خاڵ لەگەڵ سیروانی نوێ دووەم و یانەی ھەندرێن پلەی سێیەمی بەدەستھێنا، ھەر یەکە لە یانەکانی ئاڵا و سیمێڵ و زاخۆ و سلێمانی دابەزین بۆ خولی پلەیەک، ئەمەش بەھۆی کەمکردنەوەی یانەکان لە ١٦ بۆ ١٤ یانە چوار یانە دابەزین. لە وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ خولی نایابی کوردستان پاڵەوانێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی لەم وەرزە یانەی ھەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆی توانی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان ھەروەھا ئەم وەرزە بە بەشداری ١٤ یانە بەڕێوەچوو. وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ تێیدا یانەی ھەندرێن توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا، لە وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ یانەی ھەولێر بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی ئەم خولە، لە وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ یانەی زێرەڤانی توانی بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەستبھێنێت ، وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ یانەی زێرەڤانی توانی بۆ دووەمجار لەسەریەک ببێتە پاڵەوان و نازناوەکە یەکلایی بکاتەوە و یانەی ھەولێر و سلێمانی پلەکانی دووەم و سێیەم بەدەستبھێنن، ئەوەی جێی سەرسووڕمان بوو لەم وەرزەدا یانەی کەرکووک لە قۆناغی یەکەم لە پلەی یەکەم بوو بەڵام لە کۆتایی پلەی حەوتەمی بەرکەوت، لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ یانەی زێرەڤانی بۆ سێیەم جار لەسەریەک نازناوەکەی بەدەستھێنا دوای ڕکابەرییەکی تووند لەگەڵ ھەریەکە لە دھۆکی خاوەن پلەی دووەم و نەورۆزی پلەی سێیەم، لەم وەرزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ یەکەمجار دابەزییە خولی یانە پلەیەکەکان ھاوشان لەگەڵ یانەی بروسک پاڵەوانی دوو وەرزی خولی نایاب کە پێش دەستپێکردنی خولەکە کشایەوە بەھۆی کێشەی دارایییەوە، یانەی ھەولێر لە وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦ توانی بۆجاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەرزبکاتەوە.[١] وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧ یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ھەولێر توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەستبھێنێت ، وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨ بۆ جارێکی دیکە یانەی زێرەڤانی پلەی یەکەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستھێنا پاش ئەوەی توانی ٣١ خاڵ کۆبکاتەوە.[٢] پاشان یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بووە پاڵەوانی وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩. بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩–٢٠٢٠ نەکرا و یارییەکان بەڕێوەنەچوو، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یارییەکانی وەرزی ٢٠٢٠–٢٠٢١ ئەنجام بدات، دوای ئەنجامدانی یارییەکان یانەی برایەتی توانی بۆیەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەست بھێنێت . لە وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ یانەی وەرزشی سیروانی نوێ توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەست بھێنێت . لە وەرزی ٢٠٢٢–٢٠٢٣ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر توانی یۆ سیێەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەست بھێنێت . لە وەرزی ٢٠٢٣–٢٠٢٤دا، ڕکابەرییەکی زۆر لەنێوان هەر ٣ یانەی خولی نایابی کوردستان«شێروانە، پێشمەرگەی هەولێر، ئاکرێ» هەبوو، بەڵام بە جیاوازی تەنها «یەك» خاڵ، یانەی «ئاکرێ» بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا، نازناوەکەی بەدەست هێنا.[٣]

تیمەکانی ئێستا دەستکاری

یانەکان شار خولی نایابی کودستان
ئاکرێ ئاکرێ ١نازناو
ئارارات پیرمام ٠ نازناو
برایەتی هەولێر ١ نازناو
پێشمەرگەی هەولێر هەولێر ٣ نازناو
شێروانە کەلار ٠ نازناو
زاخۆ زاخۆ ٠ نازناو
سیروانی نوێ سلێمانی ١ نازناو
ڕانیە ڕانیە ٠ نازناو
سەیدسادق سەیدسادق ٠ نازناو
چوارقوڕنە چوارقوڕنە ٠ نازناو
هەولێر هەولێر ٣ نازناو
دەربەندیخان دەربەندیخان ٠ نازناو
هەندرێن هەولێر ١ نازناو
شەقڵاوە شەقڵاوە ٠ نازناو
پیشەسازی هەولێر ٠ نازتاو
ڕزگاری ڕزگاری . ٠ نازناو

تیمەکان بە پێی نەخشە دەستکاری

پاڵەوانانی خول دەستکاری

ڕیزبەندی پاڵەوانی خول بە پێی ساڵ دەستکاری

وەرز یانە ژمارەی یانەکان شێوازی خول
٢٠٠٦–٢٠٠٧ دھۆک(١) ٣٢ چوار کۆمەڵە
٢٠٠٧–٢٠٠٨ بروسک(١) ١٦ خولی گشتی
٢٠٠٨–٢٠٠٩ بروسک((٢) ١٦ خولی گشتی
٢٠٠٩–٢٠١٠ ھەولێر(١) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٠–٢٠١١ ھەندرێن(١) ١٤ خولی گشتی
٢٠١١–٢٠١٢ ھەولێر(٢) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٢–٢٠١٣ زێرەڤانی(١) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٣–٢٠١٤ زێرەڤانی(٢) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٤–٢٠١٥ زێرەڤانی(٣) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٥–٢٠١٦ ھەولێر(٣) ١٤ دوو کۆمەڵە
٢٠١٦–٢٠١٧ پێشمەرگەی ھەولێر(١) ١٤ دوو کۆمەڵە
٢٠١٨–٢٠١٧ زێرەڤانی(٤) ١٤ خولی گشتی
٢٠١٨–٢٠١٩ پێشمەرگەی ھەولێر(٢) ١٤ خولی گشتی
٢٠٢٠–٢٠١٩ نەورۆز[٤](١) ١٤ خولی گشتی
٢٠٢١–٢٠٢٠ برایەتی[٥](١) ١٤ خولی گشتی
٢٠٢١–٢٠٢٢ سیروانی نوێ(١) ١٦ خولی گشتی
٢٠٢٢–٢٣ پێشمەرگەی ھەولێر(٣) ١٦ خولی گشتی
٢٠٢٣–٢٤ ئاکرێ(١) ١٦ خولی گشتی

ڕیزبەندی پاڵەوانی خول بە پێی نازناو دەستکاری

یانەکان نازتاو
زێرەڤانی ٤
پێشمەرگەی هەولێر ٣
هەولێر ٣
بروسک ٢
ئاکرێ ١
سیروانی نوێ ١
برایەتی ١
نەورۆز ١
هەندرێن ١
دهۆک ١

گۆڵکارانی خول دەستکاری

وەرز یاریزان یانە(کان) ژمارەی گۆڵ
٢٠١٢–٢٠١٣   ھونەر ئەحمەد شێروانە ١٣
٢٠١٣–٢٠١٤   ھیوا عومەر ھەندرێن ١٤
٢٠١٤–٢٠١٥   [[.]] [[..]] .
٢٠١٥–٢٠١٦   فەرحان شکور ھەولێر ١٠
٢٠١٦–٢٠١٧   عەلی کاکە مینە شێروانە ٩
٢٠١٧–٢٠١٨   تیاگۆ ئاماڕال زێرەڤانی ١٢
٢٠١٨–٢٠١٩   دیار عەلی نەورۆز ٢٠
٢٠١٩–٢٠٢٠   دیار عەلی نەورۆز ١٠
٢٠٢٠–٢٠٢١   بەھاددین بەکر سیروانی نوێ ١٦
٢٠٢١–٢٠٢٢   ھێمن فەرەج نەورۆز ١٠
  دانا عوسمان پێشمەرگە ھەولێر
  بەڵێن فایەق سەیدسادق
٢٠٢٢–٢٠٢٣   بەڵێن فایەق سەیدسادق ١٤
٢٠٢٣–٢٠٢٤   یادگار ئیبراھیم سەیدسادق ١٨
  دانا کامەران پێشمەرگە ھەولێر

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Erbil Sport Club". web.archive.org. 2017-09-22. Retrieved 2022-02-22.
  2. ^ "یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان". www.sharpress.net. Retrieved 2022-02-22. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Corporation, Nalia. "سیروانی نوێ بوە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان". nrttv.com. Retrieved 2022-04-22.
  4. ^ خولی نایابی کوردستان هەڵوەشایەوە، سبەی، 2020
  5. ^ باشترینه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020–2021 هه‌ڵبژێردران ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان تی وی، 2021