خورشیدە عەبدولڕەحمان بابان ناسراو بە خورشیدە بابان (١٩٤٠ لە ھەڵەبجە - ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ لە سلێمانی) ژنی شاعیر و نووسەرێکی باشووری کوردستان و یەکێک لە ژنە پێشەنگانی شیعری کوردی بوو.

خورشیدە بابان
لەدایکبوونخورشیدە عەبدولڕەحمان بابان
١٩٤٠
ھەڵەبجە
مردن١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧
سلێمانی
پیشەشاعیر، نووسەر

ژیان دەستکاری

خورشیدە عەبدولڕەحمان بابان لە ساڵی ١٩٤٠ لە ھەڵەبجە لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵییەوە باوکی کۆچی دوایی کردووە و چۆنکە ئارای لەگەڵ دایکی خۆش نەبوو، کاریگەرییەکی نەرێنەری لەسەر ژیانی داناوە. قۆناخی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تواو کردووە[١] و دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ وەکوو مامۆستا لە ھەڵبجە دەستی بە کار کردووە و دوو ساڵ بەو کارەدا سەرقاڵ بووە.[٢] دواتر خولێکی تەندروستیی تێپەڕاندووە و لە فەرمانگەی دایکان و منداڵانی حەڵەبجە سەرقاڵی ئیش بووەتەوە.[١]

خورشیدە بابان لە بواری شیعر و پەخشانی کوردی چالاک بووە و یەکەم ژنێک بووە کە بووەتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد. ئەو ھەروەھا لە کۆمەڵەی کەلەپووری کوردی ئەندام بووە و وەکوو ئەکتەر لە فیلمی مەلەکە بەشداریی کردووە. ھەروەھا ھەندێک لە ھۆنراوەکانی لەلایەن گۆرانیبێژانی کورد کرانەتەوە بە گۆرانی.[١]

کۆتا ساتەکانی ژیانی خورشیدە بابان لە یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی بەکرەجۆ بە خاک سپێردراوەتەوە.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • دیاری و یادگار: کۆبەرھەمی خورشیدە بابان
  • تیشک
  • دارەوەن
  • من ھەڵەبجەم، ١٩٩٣

خەڵاتی خورشیدە بابان دەستکاری

خەڵاتی خورشیدە بابان ھەر ساڵە لە شەوی چلەدا لەلایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد دەبەخشرێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری