خانەی بنەڕەتی، بنخانە (بە ئینگلیزی:Stem cell)، ئەو خانە سەرەتاییانەن کە دەتوانن بگۆڕن و داگەڕێن بۆ خانەگەلی جۆراوجۆری تر.

بنخانه‌
بنخانه‌کانی مشک

بە یارمەتی بنخانەکان، ئەمڕۆکە خانە و شانەی جۆراوجۆری زۆر، بە مەبەستی چاک کردنەوەی شانە کۆڵەوارەکان، بەرھەم دێت.


سەرچاوەی سەرەکی خانە بنەڕەتییەکان بریتین لە: مێژووک، بەندی ناوک و ئاواڵ مناڵ.

بنخانەکانی بەندی ناوک بەھۆی سەرەتاییتر بوونیان، باشتر دەتوانن بۆ خانەگەلی تر بگۆڕن و داگەڕێن.

کەڵکەکانی بنخانە دەستکاری

  • نەخۆشی دڵ: ئەو کەسانەی لە بارودۆخی خراپی دڵیدان، باشتر وایە کە وێڕای بەکارھێنانی داودەرمان، لە بنخانەدەرمانیش کەڵک وەربگرن
  • نەخۆشی جەرگ: لە نەخۆشی شێرپەنجەی جەرگدا، بە مەبەستی رەگاژۆ نەکردنی، بەشی تووشیاری جەرگ لادەبەن و بە یارمەتی بنخانەدەرمانی چاکی دەکەنەوە.
  • چارەسەری مووڕزە
  • دەرمانی قەرنییە


سەرچاوەکان دەستکاری

[[١]] [[٢]]