حەمام حاج ساڵە یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە جەڕگەی بازاڕی سەقز ھەڵکەوتووە. ئەم بنا مێژوویییە لە تشرینی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ و بە ژومارەی ٢٨٣٠ لەلایەن ڕیکخراوەی میراتی کولتووری ئێران بە ناو یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئێران تۆمار کرا.[١]

حەمام حاج ساڵە لە سەقز

مێژوو دەستکاری

ئەم حەمامە مێژوویە ھاوکات لەگەڵ دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ئێران بناخەی دانرا و لە زەمان زەندییەکان گەورە کراوەتەوە. لە واقیعدا ئەم بنایە کۆنترین حەمام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە جێ ماوە.

بەشەکان دەستکاری

لە ناو حەمام حاج ساڵە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک گەرمخانە، خەزێنە و ئاو و زێراو دروست کراوە و لە بنا مێژوویییەکانی دیکەی ئێران لە زەمان سەفەوییەکان دەچێ. ھەروەھا نوورگیر و نەخشە و جوانکارییەکانی لە ناو حەمامەکە بە جێ ماوە.[٢][٣]

چاککردنەوە دەستکاری

حەمامەکە لە ٩٠٠ مەتری چوار گۆشە دروست کراوە و لەلایەن ئیدارەی میراتی کولتووری ئێران چاک کاری لەسەر ئەنجام دراوە. بەڵام جوانکارییەکە پرۆفیشنال نەبووە و زۆرێک لە نەخشەکانی بان دیوارەکان لە ناو چووە.[٤][٥]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری