حونەین کوڕی ئیسحاق
حونەین کوڕی ئیسحاق (٨٠٩ - ٨٧٣ز) زانستیار و وەرگێڕ و پزیشکی مەسیحی نەستۆریای سەدەی نۆی زایینی بووە، ھەروەھا یەکێک بوو لە پرۆفیسۆرەکانی بزووتنەوەی وەرگێڕان.
ژیان دەستکاری
لە شاری بەغدا لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شاری شام تەواو کردووە. لە تەمەنی گەنجیدا گەڕاوەتەوە بەغدا و بە ئامادەبوونی یۆھانا ئیبن مەسویە پزیشک و وەرگێڕ لە دەرباری ھارون ڕەشید و بەڕێوەبەری بەیت ئەلحیکمە خوێندوویەتی. چونکە زۆر زیرەک بوو، زۆرجار لەگەڵ مامۆستاکەدا دەمەقاڵەی دەکرد، ئەمەش بووە ھۆی دەرکردنی. پاشان دەستی کرد بە فێربوونی زمانی یۆنانی و چووە بەسرە بۆ لای زمانزانە بەناوبانگەکەی خەلیل ئیبن ئەحمەد. لە ساڵی ٢١١ی کۆچی دا گەڕایییەوە بەغدا و پەیوەندی بە خزمەتی جبریل بن بەختیشوا پزیشکی مەعمون کرد. لەسەر داوای جبرێل و یۆحەنا ئیبن مەسویە، کتێبەکانی گالێن، لەوانە «ئەسنەف الحمییەت» و «کیتاب فی القاوی الطبع» لە یۆنانییەوە وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی.
سەرچاوەکان دەستکاری
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hunayn ibn Ishaq»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حونەین کوڕی ئیسحاق تێدایە. |