جەمیلە (بە ڕووسی: Джамиля؛ بە قیرغزی: Жамийла) یەکەم ڕۆمانی گەورەی چینیز ئایتماتۆڤە کە لە سەرەتادا بە زمانی ڕووسی لە ساڵی ١٩٥٨ بڵاوکراوەتەوە. ڕۆمانەکە لە ڕوانگەی هونەرمەندێکی خەیاڵی قیرغیزستانەوە بە ناوی سێیت دەگێڕدرێتەوە کە بە ئاوڕدانەوە لە سەردەمی منداڵی خۆی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە. چیرۆکەکە خۆشەویستی نێوان جەمیلە براژنە نوێیەکەی و گەنجێکی قاچ شەل بە ناوی دانیار دەگێڕێتەوە، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی جەمیلە، دادق، لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگە (وەک سەربازێکی سۆڤیەت لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا ).

ستامپێکی وڵاتی قیرغزستان لە ساڵی ٢٠٠٩، وێنەیەک کە وێنای جەمیلە دەکات.
ستامپێکی وڵاتی قیرغزستان لە ساڵی ٢٠٠٩، وێنەیەک کە وێنای جەمیلە دەکات.

بە پشتبەستن بە ئاماژەکانی ناو چیرۆکەکە، ڕووداوەکان لە باکووری ڕۆژئاوای قیرغیزستانن، کە پێدەچێت پارێزگای تەلاس بێت. چیرۆکەکە لە بەرامبەر کولتوری کشتوکاڵی بەکۆمەڵدا دەگەڕێتەوە کە لەو قۆناغەدا لە سەرەتای لوتکەدا بوو.

لویس ئاراگۆن ستایشی ئەم نۆڤلێتەی کردووە و بە "جوانترین چیڕۆکی خۆشەویستی" ناوی بردووە. [١]

وەرگێڕان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Erich Follath and Christian Neef, "Kyrgyzstan Has Become an Ungovernable Country", SPIEGEL ONLINE International, 8 October 2010.
  2. ^ "ڕانانێك بۆ رۆمانی جەمیلە". www.xendan.org. Retrieved 2023-12-11.