جەمال ئەمین عارف ناسراوە بە جەمال شارباژێڕی (١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤١ لە گوندی واژە، شارباژێڕی[١] - ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە لەندەن، بەریتانیا) شاعیرێکی دیاری کوردە. یەکێکە لەو شاعیرانەی لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، حوسێن عارف، جەلالی میرزا کەریم، کاکە مام بۆتانی، بەیاننامەی ڕوانگەیان ڕاگەیاند.[١] سروشتی جوانی شارباژێڕ و ژیانی پاک و بێگەردی لادێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھۆنراوەکانیدا ھەبووە، وەک لە (ئەلبومی یادگار) و ھەروەھا لە (ملوانکەی ھەزار دەنکەی شارباژێڕ) دیارە.

جەمال شارباژێڕی

بەرھەمەکان دەستکاری

  • کسپە و سۆز (١٩٥٩)
  • بەستەی مەبەست (١٩٦٠)
  • پارچەیەک لە جگەرم (١٩٦٨)
  • فرمێسکی نھینی (١٩٦٩)
  • لە ئەلبوومی یادگارا (١٩٨٣)
  • ملوانکەی ھەزار دەنکەی شارباژێڕ (١٩٨٥)
  • ژوانگەی ھەژان و ژان (١٩٩٨)
  • خەم و خۆزگە و فرمیسک (٢٠١١)
  • لە ناخەوە (٢٠١١)
  • زریانێک و داستانێک و دیوانێک (٢٠١١)
  • گوڵ وەنەوشەکان (٢٠١١)

مردن دەستکاری

جەمال شارباژێڕی ڕۆژی دووشەممە، لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا و بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا کۆچی دوایی کرد.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "مامۆستا جەمال شارباژێڕی ماڵئاوایی کرد". xendan.org. 2023-07-10.
  2. ^ "شاعیری کورد جەمال شارباژێڕی کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. 2023-07-10.