جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی:Vice President of the United States of America) دووەم باڵاترین ئەندامی کابینەی حکوومەتی ئەمەریکایە و شوێنگرەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. بەدەر لەمەش جێگری سەرۆک، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پیرانیش دەکات. جێگری سەرۆک لە حاڵەتی مردن یاخود دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستبەکاربوو، شوێنی سەرۆک دەگرێتەوە.
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
---|---|
بەشێکە لە | United States Cabinet، executive branch of the U.S. government |
دامەزران | ٢١ی نیسانی ١٧٨٩ |
ناو بە زمانی فەرمی | Vice President of the United States |
Honorific prefix | The Honourable |
شوێنی نیشتەجێبوون | Number One Observatory Circle |
Appointed by | United States Electoral College، مەجلیسی پیرانی ئەمریکا |
Officeholder | کامڵا ھاریس |
ڕێکخراوێک کە لەلایەن پۆستێک یان کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێت | مەجلیسی پیرانی ئەمریکا |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Substitute/deputy/replacement of office/officeholder | President pro tempore of the United States Senate |
ناونیشانی ئیمەیڵ | |
وێبگە | https://www.whitehouse.gov/administration/vice-president-harris/ |
وەسفی ئاڵا | flag of the vice president of the United States |
مۆر (نیشانە) | Seal of the Vice President of the United States |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | سەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)، member، member |
Female form of label | Vice President of the United States، Vicepresidenta dels Estats Units، віцепрезидентка США، Vice-présidente des États-Unis |
فۆڕمی ناونیشانی نێر | Vice President of the United States، Vicepresident dels Estats Units |
پێڕست | list of vice presidents of the United States |
ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک دەستکاری
لە سەرەتادا، ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک لەسەر بنەمای دەنگی ئێلێکتۆرال لە ھەڵبژاردنەکان دیاری دەکرا. ئەمە بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی تۆماس جێفەرسن و ئاڕۆن بەڕ یەکسان بوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٠٠. دوای ئەمەش، ماددەی ١٢ی دەستووری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک و جێگری سەرۆک بە جیا ھەڵبژێردرێن، ئەگەریش یەکسان بوون، ئەوا ئەنجومەنی پیران ھەڵبژاردنیان یەکلایی بکاتەوە.کەمێک دوای ئەمە، پارتە سیاسییەکان لەکاتی ھەڵبژاردندا بانگەشەیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک دەکرد لە یەک کاتدا. ھەربۆیەش لە سەردەمی ئێستادا، جێگری سەرۆک لەلایەن سەرۆک و پارتەکەیەوە ھەڵدەبژێردرێت و بەزۆری لە یەک پارتن (بۆ نموونە، باڕاک ئۆباما و جۆو بایدن، کە ھەردووکیان دیموکرات بوون، یاخود جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش و دیک چەینی، کە ھەردووکیان کۆماری بوون).
ئەو جێگرانەی بوونەتە سەرۆک دەستکاری
لیستی ناوبراو ئەم جێگری سەرۆکانەیە کە بەھۆی مردنی سەرۆکەوە بوونەتە سەرۆک، یاخود لەرێگەی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆوە بوونەتە سەرۆک:
- جۆن ئادەمس
- تۆماس جێفەرسن
- ماڕتن ڤان بەرن
- جۆن تایلەر
- میلارد فیلمۆر
- ئاندرو جۆنسن
- چێستەر ئارسەر
- تیۆدۆر ڕووزەڤێڵت
- کالڤین کولیج
- ھاری ئێس ترومن
- لیندن بی جۆنسن
- ڕیچارد نیکسن
- جێراڵد فۆرد
- جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش
- جۆسێف ئاڕ بایدن جونیەر (سەرۆکی ھەڵبژێدراو)
ئەو جێگرانەی ئێستا لە ژیاندا ماون دەستکاری
سەرۆک | ڕێکەوتی لەدایکبوون | ماوەی جێگری سەرۆکایەتی | |
---|---|---|---|
واڵتەر مۆندەیل | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ | ٤٢ | ١٩٧٧–١٩٨١ |
دیک چەین | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ | ٤٦ | ٢٠٠١–٢٠٠٩ |
جۆو بایدن | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ | ٤٧ | ٢٠٠٩–٢٠١٧ |
دان کوەیڵ | ٤ی شوباتی ١٩٤٧ | ٤٤ | ١٩٨٩–١٩٩٣ |
ئال گۆڕ | ٣١ی ئازاری ١٩٤٨ | ٤٥ | ١٩٩٣–٢٠٠١ |
مایک پێنس | ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ | ٤٨ | ٢٠١٧–٢٠٢١ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان تێدایە. |