جیم وۆنگ-چو (٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ – ١١ی تەممووزی ٢٠١٧) شاعیر، نووسەر و مێژوونووسێکی کەنەدی بوو. ڕێکخەرێکی کۆمەڵایەتی بوو و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشداری لە ھونەر و ڕۆشنبیری فرەکلتووریدا کردووە لە کەنەدا کۆمەڵەی نووسەرانی کەنەدییە ئاسیایییەکانی دامەزراندووە.

ژیانی پێشینە دەستکاری

لە ھۆنگ کۆنگ لە دایک بووە، جیم وۆنگ-چو لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھاتووە بۆ کەنەدا بە مەبەستی خوێندن کە لەگەڵ پور و مامی ژیاوە لە ڤانکۆڤەر لە ١٩٧٥–١٩٨١ بەشداری لە قوتابخانەی ھونەری ڤانکۆڤەرکردووە (کە ئێستا بە زانکۆی ئێمیلی کار ئارت + دیزاین) ناسراوە[١]، کە لە بەشی وێنەگرتن و دیزایندا کاری سەرەکی کردووە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندنیشی لە ھاوبەشگای نامەبەری کەنەدی کاری کردووە لە ١٩٧٥ کە تاوەکو خانەنشین بوونی لە ٢٠١٣ ھەر لەم ھاوبەشگایە ماوەتەوە[٢].

لە ماوەی ژیانیدا لە قوتابخانەی ھونەری ڤانکۆڤەر، بەشداری لە بەرنامە ڕادیۆیەکانی CFRO - FM دەکرد پەتایبەت بەرنامەی " Pender Guy " کە بەرنامەیەک بوو لەسەر کولتوور و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ١٩٨٥–١٩٨٧ دواتر بەھۆی زۆربوونی گوێگرانی وتارەکانی بۆ ھۆڵەکانی خوێندنی زانکۆی بریتش کۆلۆمبیا پەلی ھاوێشت، کە دواتر سەرجەم تێڕوانینە کۆمەڵایەتییەکانی لەشێوەی ھۆنراوە لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاوکردەوە[٣].

کتێبەکان دەستکاری

Chinatown Ghosts (1986);[٤] reissued by Arsenal Pulp Press in 2018.

خەڵاتەکان دەستکاری

  • مەدالیای دایمۆند یۆبیلی شاژن (٢٠١٣)
  • مەدالیای یۆبیلی زێڕینی شاژن، بەشی کەلەپووری کەنەدی
  • خەڵاتی پۆستەی سیلڤەری کەنەدا
  • خەڵاتی مافی مرۆڤی میدیا لە (١٩٨٠)

سەرچاوەکان دەستکاری