جۆن وەین ناوی تەواوی ماریۆن میتچێل مۆریسن (بە ئینگلیزی: Marion Mitchell Morrison) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئایاری ١٩٠٧- مردن: ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٩) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە.[١]جۆن واین کە خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکارە فیلمەکانی لە بۆکس ئۆفیسیدا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەرزترین بوون.[٢][٣]

جۆن واین

ژیان دەستکاری

جۆن وین ناسراو بە دۆق، ھونەرمەندێکی ئەمریکی بووە و خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە، لە ٢٦ ئایاری ساڵی ١٩٠٧ لەدایک بووە، لەسەرەتای دەرکەوتنی فیلمە بێدەنگەکان لە ساڵانی بیستەکان کاری نواندنی کردووە و لەنێوان ساڵانی چلەکان و حەفتاکاندا بووەتە ئەستێرەیەکی ناودار و ناوبانگی بە فیلمەکانی ۆسترن دەرکردووە بەڵام لەفیلمی دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە وەکو فیلمی ڕۆمانسی و کۆمیدی و پۆلیسی و دراما، ساڵی ١٩٩٩ لە لیستی پەیمانگای فیلمی ئەمریکی بۆ ١٠٠ ساڵ و ١٠٠ ھونەرمەمد پلەی ١٣ مینی بەدەستھێناوە. ناوە ڕاستەقینەکەی جۆن وین… ماریۆن مۆریسۆنە.. ھەر بەمنداڵی سییەکانی تووشی نەخۆشیبووەتەوە و بەم ھۆیەشەوەی خێزانەکەی لە باشووری کالیفۆرنیا جێگیربوون جونکە کەش و ھەوای ئەو ناوچەیە بۆ تەندروستی جۆن لەبار بووە، گێڵگەیەکیان لە بیابانی مۆییف لە کالیفۆرنیا دروستکردووە و ئەویش خەریکی ئاودانی گێڵگەکەبووە و بەسواری ئەسپ ڕۆشتووە بۆ قوتابخانە، دوای ئەوەی گێڵگەکەیان شکستیھێناوە دەستی کردووە بە فڕۆشتنی ڕۆژنامە.. سەگێکیشی ھەبووە بەناوی الدۆق ناوی سەگەکەی بووەتە نازناوی خۆی. جۆن وین لە ساڵی ١٩٣٠ بۆ یەکەم جار بەشداری لە فیلمی پیاوانی بێئافرەتاندا کردووە پاشان زیاتر لە ٧٠ فیلمی دیکەی دەرکردووە بەڵام دوای بەشداریکردنی لە فیلمی ستکوج لە ساڵی ١٩٣٩ ناوبانگی دەرکردووە بووەتە ئەستێرە، نزیکەی ٢٥٠ فیلمی دەکردووە و بەدرێژایی تەمەنی باری تەندروستی باش نەبووە و ساڵی ١٩٦٤ یەکێک لەسییەکانی دووچاری شێرپەنجە بووەتەوە و نەشتەرگەریان بۆ کردووە، لە ساڵی ١٩٧٨ یەکێک لە سەمامەکانی دڵیان گۆڕیوە، ساڵی ١٩٧٩ گەدەیان فڕێداوە. جۆن وین ساڵی ١٩٦٩ خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە و لە ١١ حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kehr, Dave. "John Wayne News". The New York Times. Retrieved 2011-07-30.
  2. ^ "John Wayne". The Numbers. Retrieved 2012-03-29
  3. ^ "Quigley's Annual List of Box-Office Champions, 1932-1970". Reel Classics. Retrieved 2012-03-25.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری