جۆرج واشینگتن

یەکەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

جۆرج واشێنگتن یان جۆرج واشنتۆن (بە ئینگلیزی: George Washington؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ - کۆچی دوایی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٧٩٩) سەرکردەی مەزنی ئەمریکی بوو. جۆرج واشنتۆن لە ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ لەپارێزگای وێستمۆرلاند لەویلایەتی ڤیرجینیا لەدایکبووە. لەتەمەنی ١١ ساڵیدا باوکی کۆچیدوایی کردووە. زۆر حەزی لەگەڕان بۆ دەشکەوت کردووە. لەتەمەنی ٢٦ ساڵیدا ھاوسەرگیری لەگەڵ مارسا داندریج کوریتز کردووە کە ئافرەتێکی٢٧ ساڵان بووە. ماوەیەک وەک ڕوپێو (مەساح)ی زەوی کاری کردووە. تەنھا سەرۆکە کە بەکۆی دەنگ ھەڵبژێردراوە. کاتێک بووە بەسەرۆک تەمەنی ٥٧ ساڵ بووە. یەکێکە لەو دوو سەرۆکەی کە واژوویان لەسەر دەستووری ئەمریکا کردووە، ئەوی تریان جەیمس مادیسۆنە. مارسا واشنتۆنی ھاوسەری، ئامادەی ئاھەنگی دەستبەکاربوونی نەبووە چونکە لەو کاتەدا نەیتوانیوە بچێتە نیۆرک. مووچەی ساڵانەی وەک سەرۆک ٢٥ ھەزار دۆلار بووە بەڵام ئامادە نەبووە وەری بگرێت. یەکەم سەرۆکە کە مافی ڤیتۆی لەدژی پڕۆژەیاسایەکی کۆنگرێس بەکارھێناوە. جێگری سەرۆک جۆرج واشنتۆن … جۆن ئادەمز بووە (١٧٨٩–١٧٩٧). واشنتۆن لەکاتێکدا سەرۆک بووە، سەردانی ھەموو ویلایەتەکانی کردووە. یەکەم سەرۆک بووە کە سەر بە ھیچ حزبێکی سیاسی نەبووە. یەکەم سەرۆکە کە ئاھەنگی دەستبەکاربوونی لەدوو شاردا کردووە: نیویۆرک و فیلادێلفیا. وتاری یەکەم ئاھەنگی دەستبەکاربوونی ٩٠ چرکە بووەو لە ١٨٣ وشە پێکھاتووە. وتاری دووەم دەستبەکاربوونی تەنھا ١٣٥ وشە بووە. ئەوەش کورتترین وتاری دەستبەکاربوونە کە لەلایەن سەرۆکێکەوە پێشکەشکرا بێت. جۆرج واشنتۆن یەکەم سەرۆکە کە لەکۆشکی سپیدا نەژیاوە. ئەوکاتەی ئەو سەرۆک بووە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکان فیلادێلفیاو نیۆرک بووە. یارمەتی ھەڵبژاردنی شوێنێکی تری داوە بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی نوێ و ڕوپێوی بۆ زەوییەکە کردووە. واشنتۆن یەکێکە لەو حەوت سەرۆکەی لە ڤیرجینیا لەدایکبوون. لەکاتێکدا واشنتۆن سەرۆک بوو، سێ ویلایەتی تر خراوەتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوانیش ڤێرمۆنت (١٧٩١) و کێنتەکی (١٧٩٢) و تێنیسی (١٧٩٦)ن. بە یەکێک لەمەزنترین کەسایەتییەکانی ئەمریکا دادەنرێت. سەرکردەیەکی مەند و ئەزمووندار بوە.. بەدامەزرێنەری ئەمریکای مەدەنی دادانرێت. یەکێک بووە لەپیاوە دەوڵەمەندترینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان. چەندین شت بەناوییەوە ناونراون لەوانە: یەک ویلایەت، حەوت شاخ، ١٠ دەریاچە، ٣٣ کاونتی (پارێزگا)، نۆ کۆلێژ، ١٢١ شارۆچکەو گوند. وتاری ماڵاوایی لەدەسەڵات لە ١٧٩٦ لەڕۆژنامەدا بڵاوکرایەوە بەڵام بەشێوەی زارەکی پێشکەشی نەکرد. کاتێک کۆچیدواییکرد، کۆنگرێس ڕای گەیاند: «یەکەم بووە لەشەڕدا، یەکەم بووە لەئاشتیدا، یەکەم بووە لەدڵی ھەموو ڕۆڵەیەکی وڵاتەکەیدا». یەکەم سەرۆکە کە وێنەی لەسەر پولی پۆستە دانراوە کە ئەویش پولی ١٠ سەنتییەو لە ساڵی ١٨٤٧دا بڵاوکراوەتەوە. ھەروەک یەکەم سەرۆکە کە وێنەکەی لەسەر دۆلار دانراوە. کەمێک پاش سەعات ١٠ی شەوی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩، بەھۆی نەخۆشییەکەوە کە تووشی گەرووی بوو، لە ڤیرجینیاو لەتەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچیدوایی کردووە. یەکەم سەرۆک بووە کە لە ١٧٠٠کاندا کۆچیدوایی کردووە. ماوەی سەرۆکایەتی: ١ی تەممووزی ١٧٨٩ تا ٤ی ئازاری ١٧٩٧ (٦ساڵ و ٤ مانگ و ٦ ڕۆژ). ھۆکاری جێھێشتنی سەرۆکایەتی: خۆی کاندید نەکردەوە. داواشیان لێ کردوە خۆی بکات بەپاشا.. ڕەتیکردوەتەوە..

جۆرج واشینگتن
Portrait based on the unfinished Athenaeum Portrait, by Gilbert Stuart, 1796
George Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Westmoreland County (ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Mount Vernon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕWashington's Tomb لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، جووتیار، cartographer، geometer، ئەندازیار، کەسایەتی دەوڵەت، شۆڕشگێڕانە، نووسەر، army officer لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبسیاسەتوانی سەربەخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMartha Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Augustine Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Mary Ball Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانBetty Washington Lewis، Samuel Washington، John Augustine Washington، Charles Washington، Mildred Washington، Butler Washington، Lawrence Washington، Augustine Washington Jr.، Jane Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانWashington family لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Thanks of Congress
  • Congressional Gold Medal (١٧٧٦)
  • Fellow of the American Academy of Arts and Sciences (١٧٨١–)
  • Congressional Gold Medal لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٧٨٩–١٧٩٧)، Commanding General of the United States Army (١٧٩٨–١٧٩٩)، Commanding General of the United States Army (١٧٧٥–١٧٨٨)، سەرۆک (Society of the Cincinnati، ١٧٨٣–١٧٩٩)، President-elect of the United States (١٧٨٩–١٧٨٩)، member of the Virginia House of Burgesses (١٧٥٨–١٧٧٦) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankmajor general (١٧٧٥–١٧٩٨)، lieutenant general (١٧٩٨–١٩٧٦)، General of the Armies of the United States (١٩٧٦–)، کۆلۆنێل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقContinental Army، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

سایتی:خەندان