جولیان دراکسلەر
جوولیان دراکسلەر (لەدایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک یاریزانێکی ھێرشبەر یاریی دەکات. دراکسلەر بە توانای بەکارھێنانی ھەردوو پێیناسراوە .[١][٢][٣] لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا یەکەم یاری خۆی لە خولی بۆندسلیگا لەگەڵ یانەی شاڵکە ٠٤ ئەنجامدا، لە مانگی ئایاری ئەو ساڵەدا یەکەم گۆڵی تۆمارکرد. بەگشتی ١٧١ یاری ڕکابەریی لەگەڵ شاڵکە ئەنجامداوە و ٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ بگوازرێتەوە بۆ یانەی ڤۆڵفسبۆرگ. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.لە ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژادەی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە زیاتر لە ٥٧ یاریی ئەنجامداوە وخاوەنی ٧ گۆڵە، بەشێک بوو لە پێکھاتەی ئەڵمانیا کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بەدەستھێنا، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ و ھەروەھا نازناوی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٧ی بردەوە، کە تێیدا تۆپی زێڕینی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی پێشبڕکێکە.
جوولیان دراکسلەر | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Julian Draxler | |
لەدایکبوون | Gladbeck، ئەڵمانیا | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Al Ahli SC |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 7 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨ |
خول | بۆندسلیگا |
خەڵاتەکان | Silbernes Lorbeerblatt |
وێبگە | |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Julian Draxler macht im Derby die 100 voll" [Julian Draxler makes in Derby the 100 fully]. Rheinische Post (بە ئەڵمانی). 8 March 2013. Retrieved 5 September 2014.
- ^ "Löw zaubert Draxler aus dem Hut" [Löw conjure Draxler out of the hat]. kicker.de (بە ئەڵمانی). kicker. 7 May 2012. Retrieved 5 September 2014.
- ^ "Tag acht in Doha: Draxler hat den härtesten Schuss – Lazarett lichtet sich" [Day eight in Doha: Draxler has the hardest shot – hospital thins out]. schalke04.de (بە ئەڵمانی). 10 January 2013. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 5 September 2014. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جولیان دراکسلەر تێدایە. |