جوانکیلەی خەوتوو (فیلمی ١٩٥٩)

فیلمی وێنەی جووڵاوی دیزنی (١٩٥٩)

جوانی خەوتوو (بە ئینگلیزی: Sleeping Beauty) فیلمێکی وێنەی جووڵاوی ئەمریکییە کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە.

جوانکیلەی خەوتوو
بەشێکە لەNational Film Registry
سەرناوSleeping Beauty
لەسەر بنچینەیThe Beauty Sleeping in the Wood، The Sleeping Beauty
بەشێک لە زنجیرەیWalt Disney Animation Studios film
بابەتی سەرەکیcurse، تۆڵەسەندنەوە، جادوو
چەشنفیلمی خەیاڵی، musical film، traditionally animated film، family film
چاپەکانDornröschen، Tornerose
Copyright holderکۆمپانیای واڵت دیزنی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی کۆپیڕایت١ی کانوونی دووەمی ٢٠٥٤
ڕووداوە بەرچاوەکانیەکەم نمایش
دەرھێنەرClyde Geronimi، Les Clark، ئێریک لارسن، Wolfgang Reitherman
سیناریۆنووسErdman Penner
ئەکتەرانبێ نرخ
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارKen Peterson
ئێدیتەرRoy M. Brewer Jr.، Donald Halliday
دیزاینەری بەرھەمھێنانDon DaGradi، Ken Anderson
NarratorMarvin Miller
بەرھەمھێنەرواڵت دیزنی
کۆمپانیای بەرھەمھێنانکۆمپانیای واڵت دیزنی، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی
Theme musicOnce Upon a Dream
Soundtrack releaseWalt Disney's Sleeping Beauty
Set in periodسەدەی ١٤یەم
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە89%، 8.2/10
پاڵێوراوە بۆAcademy Award for Best Original Musical Score
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییDisney's Sleeping Beauty universe، Walt Disney Animation Studios film universes
Depictsspinning wheel، rose، خەو، ئەژدیھا، ماچ
Fabrication methodtraditional animation
چەشنی بڵاوکردنەوەtheatrical release، home video release، ڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)G
وێبگەhttp://movies.disney.com/sleeping-beauty
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتSuitable for a general audience
شوێنی ڕێکخستنەکانقەڵا
کۆدی بەرھەمھێنان2082

چیرۆک دەستکاری

لە سەردەمێکی کۆندا، فەرمانڕەوا ستیڤن دوای چەندین ساڵ منداڵێکی بوو. ئەو و ھاوسەرەکەی ناوی منداڵەکەیان نا «ئۆرۆرا». لە ئاھەنگی لەدایکبوونی شازادە بچووکەکەدا سێ پەری میھرەبان ئاواتی بۆ دەخوازن. پەری یەکەم ھیوای جوانی بۆ دەخوازێت و پەری دووەم ھیوای دەنگێکی خۆشی بۆ دەخوازێت. کاتێک باس لە پەری سێیەم دەکرێت، جادووگەر خراپەکارەکەی ئەم ناوچەیە تووڕەیە چونکە بۆ ئاھەنگەکە بانگێشت نەکراوە. لە ئاھەنگەکەدا دەڵێت کە شازادە لە شازدە ساڵەی یادی لەدایکبوونیدا دەمرێت کاتێک پەنجەی بەر چەرخێکی ڕستن دەکەوێت.

لەبەر نەبوونی توانا بۆ شکاندنی جادووی جادووگەرەکە، ناچار پەرییەکان ئاواتاکەیان دەیگۆڕن و ئاوات دەخوازن کە ئاورۆرا لەبری ئەوەی بمرێت بکەوێتە خەوێکی قووڵەوە و تەنیا بە ماچێک لە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆیەوە لە خەو ھەستێت. پاشا لە ترسدا فەرمان دەکات کە ھەرچی چەرخی ڕستن ھەیە لەناو خاکەکەیدا بسوتێندرێن و شازادە دەنێرێت بۆ ئەوەی لە ماڵێکدا لە قووڵایی دارستانەکەدا لەگەڵ سێ پەریدا بژی.

دوای شازدە ساڵ، ئاورۆرا لە شازدە ساڵەی لەدایکبوونیدا لە دارستانەدا شازادە پرینس فیلیپ دەناسێت. پرینس بەھۆی ئەوەی شەیدای ئاورۆرا دەبێت، داوای لێدەکات جارێکی دیکە چاوی پێ بکەوێتەوە. ئاورۆرا دەگەڕێتەوە بۆ کۆختەکە و پەرییەکان کە ئاھەنگێکی بچووکی لەدایکبوونیان بۆ ئامادە کردووە، ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆی پێدەڵێن و ئامادەی دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ کۆشکەکەی باوکی. بەڵام جادووگەرەکە کە ئێستا دۆزیویەتییەوە، دیواری کۆشکەکەی بۆ دەکاتەوە و چەرخی ڕستنی نیشان دەدات، ئاورۆرا دەست لە دەرزی چەرخەکە دەدات و بێھۆش دەبێت.

لە لایەکی ترەوە شازادە فیلیپ کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاورۆرا چووە کۆختەکە، دەکەوێتە ناو تەڵەی جادووگەرەکە و زیندانی دەکرێت. و ئەو سێ پەرییە کە پێیان وایە شازادە فیلیپ تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی شازادە ئاورۆرا بۆیە بە ھانایەوە دەچن و ئازادی دەکەن.

فیلیپ دەچێتە کۆشک بۆ ئەوەی ئاورۆرا ڕزگار بکات بەڵام لە ڕێگادا چاوی بە جادووگەرەکە دەکەوێت. جادووگەرەکە خۆی دەگۆڕێت بۆ ئەژدیھا و فیلیپ بە شمشێرەکەی دڵی کون دەکات و دەیکوژێت. پاشان دەچێتە کۆشک و ئۆرۆرا ماچ دەکات و ئاورۆرا لە خەو ھەڵدەستێت و لە کۆتاییدا ھاوسەرگیری دەکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری