جل شۆر (بە ئینگلیزی؛Washing Machine) (بە عربي؛غسالة) ئامێرێکی کارەباییە کە ئاسانکاری کاری بۆ شۆردنی جل دەکات بە بەکارهێنانی ئاو و پاککەرەوە،لە یەکەم مۆدێلە ناسراوەکان لە ساڵی ١٩٠٧ لەلایەن ئۆرلاندۆ بی وودرو لە کۆمپانیای جل شۆری کارەبایی ئۆتۆماتیکی بەرهەم هێنراون.

وێنەی نموونەیەک لە جل شۆرە پێشکەوتوەکانی ئێڵ جی

مێژوو دەستکاری

لە ساڵانی ١٨٠٠ز دا جل بەدەست و ئاوی کوڵاو دەشۆردرا کە ئەمەش کارێکی قوڕس بوو جلی زۆر و کوڵاندنی ئاوو هێنانی ئاو لەبیر و ڕووبار،بەڵام لە ساڵی ١٩٠٧ ئەم کارە نەما کاتێک یەکەم جل شۆری ئەلیکتڕۆنی بەرهەم هێنرا لەلایەن کۆمپانیای هارڵی مەشن (مەکینە) و ساڵ بەساڵ پەرەی پێدرا تاوەکو گەیشتە ئەو جل شۆرە نوێیانەی ئێستا.

سەرچاوەکان دەستکاری