جاکی چان
جاکی چان (بە ئینگلیزی: Jackie Chan) (ناوی تەواو: چان کۆنگ-سانگ؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)[٢] نواندکار و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و نواندکاری کۆمیدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمیدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە.
جاکی چان | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | ھۆنگ کۆنگ |
ناوەکانی تر | 房仕龍 (Fong Si-lung) 元樓 (Yuen Lou) |
پیشە | نواندکار، یاریزانی ھونەری جەنگی، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، سکرین نووسەر و گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٦٢-ئێستا[١] |
ھاوسەر | لین فەنگ-ژیائۆ (١٩٨٢-ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | جاسی شان (لەدایکبووی ١٩٨٢) |
خەڵاتەکان | ٢٧ خەڵات و ٣٣ جار پاڵێوراو |
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی جاکی چان |
وەکو ھێمایەکی چاندی جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.
ژیان دەستکاری
جاکی لە ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لەدایکبووە، لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی بە ناوی (چان کۆنگ-سانگ) لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی (چارڵز و لی-لی چان) کە ھەردووکیان پەنابەر بوون لە جەنگی نەتەوەیی چینیدا. بە منداڵی نازناوی (گوللە تۆپ) بووە لەبەر ئەوەی بەردەوام لە جم و جووڵدا بووە و کەسێکی زرنگ بووە.[٣] لەبەر ئەوەی دایک و باوکی لە کونسوڵخانەی فەڕەنسی ھۆنگ کۆنگ ئیشیان کردووە، ئەویش ساڵانی گەنجێتی لە خانوویەکی سەر بە کونسوڵخانەکە لە ناوچەی ڤیکتۆریا پیک بەسەربردووە.[٤] ژیانی شانۆیی و سینەمایی ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ٥ ساڵانەوە دەست پێکرد بە چەند ڕۆڵێکی بچووک.
ژیانی تایبەتی دەستکاری
لە ساڵی ١٩٨٢ جاکی چان ژیانی ھاوسەری لەگەڵ (لین فێنگ-ژیۆ) پێکھێنا کە ئەکتەرێکی تایوانی بوو. ھەر لەو ساڵەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی جایسی چان کە ئەکتەر و گۆرانیبێژە.[٥] جاکی لەسەر دینی بودییە.[٦][٧]
جاکی زمانەکانی کانتۆنیزی و ماندارینی و ئینگلیزی دەزانێت و ھەروەھا ھەندێ دەزانێت لە زمانەکانی ئەڵمانی، کۆری و ژاپۆنی کەمێکیش لە ئیسپانی. لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێ بەخشراوە.[٨][٩]
فیلمۆگرافی دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Jackie_Chan
- ^ Biography section, official website of Jackie. Jackiechan.com. سەردان لە ڕێکەوتی 28 February 2012.
- ^ Biography of Jackie Chan. Biography. Hong Kong Film.net. سەردان لە ڕێکەوتی 28 February 2012.
- ^ Biography of Jackie Chan. Biography. Tiscali. سەردان لە ڕێکەوتی 28 February 2012.
- ^ Fans desert Jackie Chan. BBC (لە ڕێکەوتی 31 March 2000). سەردان لە ڕێکەوتی 1 March 2012.
- ^ Gus Leous (لە ڕێکەوتی 4 March 2003). Jackie Chan: A short biography!. Newsfinder.org. سەردان لە ڕێکەوتی 1 March 2012.
- ^ Famous Buddhists, Famous Adherents of Buddhism. Adherents.com. سەردان لە ڕێکەوتی 1 March 2012.
- ^ Jackie visits the University of Cambodia. jackiechan.com. سەردان لە ڕێکەوتی 1 March 2012.
- ^ Press Release. زانکۆی کامبۆدیا (لە ڕێکەوتی 10 November 2009). سەردان لە ڕێکەوتی 1 March 2012.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاکی چان تێدایە. |