تەھۆما (Tahoma) فۆنتێکە کە مەتیوو کارتەر (Matthew Carter) لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی دروست کردووە. تەھۆما بۆ ویندۆز ٢٠٠٠ و ویندۆز ئێکسپی و ویندۆز سێرڤەری ٢٠٠٣ فۆنتی بنەڕەتی بووە. ئەم فۆنتە زۆرێک لە پیتەکانی یونیکۆدی تێدایە و بۆ زۆرێک لە ئەلفوبێکان، فۆنتێکی باشە. گرنگیی تەھۆما لەوەدایە کە لە سایزە چکۆلەکانیشدا بە باشی ئەخوێنرێتەوە.

نموونەیەک لە پیتەکانی لاتینیی تەھۆما

وەشانەکان دەستکاری

لە ویندۆزەکانی پێش ویندۆز ڤیستا وەشانی ٣ی تەھۆما دانرابوو. بۆ ڤیستا و ویندۆز ٧ وەشانی ٥ دانراوە. لە وەشانی ٥دا زۆرێک لە ھەڵەکانی ڕێساکانی GSUBیان چاک کردووە و ھێمای ژمارەیەکی زۆرتر لە یونیکۆدەکانیان داناوە. بۆ نموونە لە وەشانی ٣دا پیتی «ە»ی کوردی (٠٦D٥) بە پیتە پێشووەکەیەوە نالکێ بەڵام لە وەشانی ٥دا ئەم ھەڵەیە نەماوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری