تەلەڤیزیۆنی عەرەبستانی سعوودی

(لە تەلەفزیۆنی سعودیەوە ڕەوانە کراوە)

لەساڵی ١٣٨٢ی کۆچی - ١٩٦٢ی زایینی ئەمیر فەیسەڵ عەبدولعەزیز (وەلی عەھد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کات) لەبەیاننامەیەکی وەزاری لەڕۆژی ٢/٦/١٣٨٢ی کۆچی ڕاگەیاند: حکوومەتی سعوودییە پەخشی تەلەڤیزیۆنی ھێنایە ناو وڵاتەوە.

تەلەڤیزیۆنی سعوودییە
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
ئەندامیAsia-Pacific Broadcasting Union
دۆخی یاساییکۆمپانیا
شوێنی بارەگاکانڕیاز
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:info@sba.sa
وێبگەhttps://www.sba.sa/

لە ٩ی ڕەبیعوولئەوەلی ١٣٨٥ی کۆچی - ٧ی تەممووزی ١٩٦٥ی زاینی لەشاری ڕیاز و جەدەوە یەکەمین پەخشی تەلەڤیزیۆنی ڕەش و سپی لەو وڵات دەستی پێکردن و لەکاتژمێر ٨ی شەو دادەخرا.

لە زولحەججەی ١٣٩٤ی کۆچی لە شاری جەدە یەکەم پەخشی ڕەنگاوڕەن دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٣٩٤ی کۆچی - ١٩٧٤ی زاینی بۆ یەکەمین جار ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بۆ ھەموو جیھان گواستەوە لەڕێگەی تۆڕەکانی سەوایل (مانگی دەستکردە).

کەناڵە بینراوەکان دەستکاری

کەناڵی یەکەم دەستکاری

کەناڵی یەکەمین تەلەڤیزیۆنی سعوودی ئامانجی بریتییە لە زیادکردنی ھەستی نیشتمانپەروەری لەتەواوی بوارەکانی وڵاتدا لەڕێگەی پڕۆگرامەکانییەوە.

کەناڵی دووەم دەستکاری

ئەم کەناڵە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەکات، بەشێوەیەکی گشتی گواستنەوەی وێنەی ڕاستی موسڵمانان و عەرەب و وڵاتی سعوودییە بۆ جیھان ئامانجیانە و گۆڕینی بیروباوەڕە خراپەکان دەربارەی ئیسلام و موسڵمانان و عەرەب.

کەناڵی وەرزشی دەستکاری

لەکەناڵە تایبەتەکانی چینی گەنجانە و بەشداری لە بۆنە وەرزشی و ڕۆشنبیری و ئابووری و زانستی و خوشەکانی وڵات دەکات. لە ١٦ی ڕەجەبی ١٤٢٣ی کۆچی دەستی بەپەخشکرد.

کەناڵی ھەواڵی دەستکاری

ئەم کەناڵە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و گفتوگۆ و لێکدانەوەی ڕامیاری و دوور لە پڕۆگرامی ڕۆشنبیری و بەڵگەنامەیی.

کەناڵی نەوەکان دەستکاری

ئەم کەناڵە تایبەتە بە مناڵان و پڕۆگرامەکانی تایبەت بە منداڵان پێشکەش دەکات.

کەناڵی قورئان دەستکاری

ئەم کەناڵە لەشاری مەککەوە پەخشدەکات ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەڕەمی مەکی دەکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان خوێندنەوەی قورئانیش جێبەجێدەکات کە بەدەنگی چەند قورئانخوێنێکی بەناوبانگی جیھانی ئیسلامین.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی سووننەتی پێغەمبەر دەستکاری

ئەم کەناڵە لە شاری مەدینەوە پەخشدەکات و ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەرەمی مەدینی دەکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا بڵاودەکاتەوە.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی ئابووری دەستکاری

کەناڵێکی ئابوورییە گرنگی بە گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی وڵات و کەنداو و جیھان دەدات.

کەناڵی ڕۆشنبیری دەستکاری

یەکەمین کەناڵی تایبەت بە ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی وڵات، گرنگی بە ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیرانی وڵات دەدات و تەواوی ڕووداوە ڕۆشنبیرییەکانی وڵات دەگوازێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری