گەڕەکی تەقتەقانی سنە لە باکووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. لە ڕۆژھەڵاتەوە پاڵی داوەتە گەڕەکی فەیزئاوا. گەڕەکی فەرەح لە باشوری ئەم گەڕەکەیە. زۆربەی دانیشتووانی ئەم گەڕەکە خەڵکی کۆچکردووی لادێ نزیکەکانی سنەن و زۆربەیان ھەژار و چەوساوەن. ماڵەکانیشی بچووک و نزیک بە یەکن.