تەرجیعبەند

(لە تەرجیع بەندەوە ڕەوانە کراوە)

تەرجیعبەند فۆرمێکی شێعرییە کە بریتییە لە چەند غەزەلێک یان کۆپلەشێعرێک کە بە دێڕێک (واتە فەردێک یان بەیتێک) پێکەوە بەستراونەتەوە. ئەم دێڕە لە دوای چەند دێڕێک دووبارە دەبێتەوە. ئەم قاڵبە شێعرییە بۆ مەبەستی جیاواز وەک دڵداری و مەبەستی ئایینی بەکار دێت.

نموونە دەستکاری

نموونەیەکی تەرجیعبەند هۆنراوەیەکی پاڕانەوەیی خانای قوبادییە[١] بە سەردێڕی قەدیم موتڵەق کە تێیدا دوو خشتەی خوارەوە چەندپات دەکرێتەوە.

وەرنە بە زاتت، جەلای زات تۆمەکەروون ڕۆی حەشر، من شکات تۆ!

بەستەری دەرەکی دەستکاری

نموونەی تەرجیعبەندێکی خانای قوبادی لە ویکیسەرچاوە

نموونەی تەرجیعبەندێکی شوکری فەزڵی لە ڤەژینبووکس

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، لاپەڕەکانی ٧٣ تا ١٠٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٢.